رووداو دیجیتاڵ
لە باکووری چین تەقینەوەیەک روویدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.
تەقینەوەکە لە دووکانێکی فرۆشتنی مریشک بووە لە شاری سانهی لە باکووری چین و گومان دەکرێت "بەهۆی دزەکردنی گازەوە" بووبێت.
میدیای چین دەڵێت، تەقینەوەکە کاژێر 08:00ی بەیانی (03:00ی بەرەبەیان بە کاتی هەولێر) روویداوە.
تەقینەوەکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بووە، دوای تەقینەوەکە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و چەندین ئۆتۆمبێل سووتاون.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس بە 36 ئۆتۆمبێل و 154 کەسەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
میدیای چین دەڵێت، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ