جیهان
مەکسیک بەوە بەناوبانگە کە ناوە ناوە باندەکانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەگەڵ پۆلیس رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی مەکسیک رایدەگەیێنن، رووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی مۆرێلۆس لە نزیک شاری مەکسیکۆی پایتەخت روویداوە، بەو هۆیەوە لانیکەم هەشت کەس کوژراون.
رۆژی دووشەممە، 13ـی ئایاری 2024، نووسینگەی داواکاری گشتیی ویلایەتی ماریلۆس لە راگەیێندراوێکدا گوتی، رووداوەکە شەوی یەکشەممە لە شارۆچکەی (هیوتزیلاک) روویداوە.
بەگوێرەی نووسینگەی داواکاری گشتی، چوار کەس لە شوێنی رووداوەکە گیانیانلەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش لەکاتی گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
رافایل ڤارگاس، سەرۆکشارەوانیی شارۆچکەی هیوتزیلاک رووداوەکەی بە "کردارێکی خراپی تووندوتیژی" ناوبرد و گوتی: "لەنێوەڕاستی شارۆچکەکەماندا چەندین کەس هێرشیان کراوەتە سەر و کوژراون.. دەبێت تووندووتیژییەکان بوەستێندرێن؛ ئێمە هەموو ئەو کردارانە سەرکۆنە دەکەین کە زیان بە خەڵکمان دەگەیێنن".
ویلایەتی مۆریلۆس شوێنێکی گەشتیاری بەنێوبانگی مەکسیکە، بەڵام بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ ویلایەتی گوێرێرۆ وایکردووە بەشێک لە باندەکانی بارزگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ناوە ناوە ئاژاوە لە ویلایەتەکە بنێنەوە.
لە تشرینی یەکەمی پار، لە رووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان پۆلیس و باندەکانی بازرگانیی بە مادەی هۆشبەرەوە لە شاری کوڕێرناڤانکا لە ویلایەتی مۆریلۆس نۆ کەس کوژران.
مانگی رابردووش، رۆژنامەڤانێکی مەکسیکی لەکاتی بردنی کچەکەی بۆ قوتابخانە لەو ویلایەتەی مەکسیک کوژرا.
مەکسیک بەوە بەناوبانگە کە ناوە ناوە باندەکانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەگەڵ پۆلیس رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و شەڕ لەنێویاندا روودەدات.
لە ساڵی 2006ـەوە نزیکەی 450 هەزار کەس لە مەکسیک بەهۆی رووبەڕووی پۆلیس و باندەکانی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ