لە نۆتینگهامی بەریتانیا سێ رووداوی تەقەکردن، سێ کوژراو و سێ برینداری لێدەکەوێتەوە

13-06-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
شوێنی دوو رووداو لە نۆتینگهام. وێنە: AFP
شوێنی دوو رووداو لە نۆتینگهام. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری نۆتینگهامی نێوەڕاستی ئینگلاند، لە دوو شوێن سێ کەس بە کوژراوی دۆزراونەتەوە، لە شوێنێکی دیکەش، ڤانێک خۆی بەنێو خەڵدا کرد و سێ کەسی بریندار کرد. ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، رووداوەکە "تاسێنەرە".
 
کەسێکی تەمەن 31 ساڵ بە گومانی کوشتنی سێ کەسەکە دەستگیرکراوە و چەندین شوێنی شارەکە خراونەتە ژێر قەدەخەی هاتووچۆوە.
 
پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوی ڤانەکە دەستپێکردووە، کە بڕوایان وایە، پەیوەندیی بە کوشتنی سێ کەسەکەی دیکەوە هەبێت.
 
کاژێر 4:00ی بەیانی بە کاتی نێوخۆی نۆتینگهام، کە دەکاتە 6:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر، پۆلیس لە دۆزینەوەی دوو تەرم لەسەر شەقامێک ئاگادارکرایەوە. تەرمی پیاوێکی دیکەش لە شەقامێکی دیکە دۆزرایەوە. 
 
پۆلیس دەڵێت، ئەو سێ کەسەی لە رووداوی ڤانەکەشدا بریندار بوون، گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
هێزەکانی پۆلیس، تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژاندنەوە لە چەندین شوێنی نۆتینگهام بڵاوکراونەتەوە، چەندین رێگە، هێڵی ترام و شەمەندەفەریش داخراون. 
 
کەیت ماینێڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە گوتی: "ئەمە رووداوێکی تۆقێنەر و تراژیدییە کە بووەتە هۆی کوژرانی سێ کەس. ئێمە بڕوامان وایە ئەو سێ رووداوە هەموویان پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و پیاوێکمان دەستگیرکردووە."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.