کچە خوێندکارێکی کورد یەکێک لە بەرزترین نمرەی سەر ئاستی ئەڵمانیای بەدەستهێنا

13-07-2024
رووداو @Rudawkurdish
لیلاڤ حوسێن لەکاتی رێزلێنان و خەڵاتکردنی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نمرەی بەرز
لیلاڤ حوسێن لەکاتی رێزلێنان و خەڵاتکردنی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نمرەی بەرز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو قوتابییەی نمرەکەی بگاتە 20، واتە بەرزترین نمرەی هێناوە، لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش 10 و 100 ژمارە هەرە بەرزەکانن، بەڵام لە ئەڵمانیا بە پێچەوانەوەیە و کچە کوردێکیش یەکێک لە بەرزترین نمرەکانی سەر ئاستی ئەو وڵاتەی بەدەستهێناوە.
 
لە قۆناخی ئامادەییدا لە ئەڵمانیا هەر کەسێک نمرەی یەک یان کەمتری هێنابێت، زیرەکترینە؛ ئەوانەش دەگمەنن و لەسەر ئاستی وڵات رێزیان لێدەگیرێت. لیلاڤ حوسێن کچێکی کوردی زیرەکە و توانیویەتی بگاتە ئەو ئاستە لەو وڵاتە.
 
لیلاڤ لە دایک و باوکێکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و لەوێ گەورە بووە، لە ستۆدیۆ میوانی دیاسپۆرا بوو، گوتی، "توانیم نمرەی 0.8 لە قۆناخی ئامادەیی بەدەستبهێنم، کە یەکێکە لە بەرزترین نمرەکان لە ئەڵمانیا. بەو هۆیەوە لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرام."
 
ئەو کچە خوێندکارە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو نمرە بەرزەی بە هاوکاریی دایک و باوکی بەدەستهێناوە.
 
لیلاڤ، کە بە کورمانجییەکی رەوان قسەی دەکرد و هێشتا تەمەنی تەنیا 18 ساڵە، باسی چۆنێتی خوێندنی خۆی کرد و گوتی، "زۆر بە باشی خوێندم و هەموو کاتەکانم بۆ خوێندن تەرخان کرد، هەموو چوونە دەرەوەیەک و تێکەڵاوییەکم وەلانا و تەواوی سەرنج و بیر و هۆشم لای خوێندنەکەم بوو، زۆر ماندوو بووم، بەڵام کاتێک نمرەکانم وەرگرتەوە زۆر دڵخۆش بووم و هەموو ماندووبوونەکەمی لەبیر بردمەوە."
 
لیلاڤ حوسێن گوتیشی، "دەمەوێت ببمە پزیشک و هاوکاریی کەسانی نەخۆش بکەم، بەڵام دەمەوێت لە زانکۆیەک بخوێنم لە ماڵباتەکەم نزیک بێت."
 
ئەو هۆکاری قسەکردنی بە زمانێکی کوردیی باش گەڕاندەوە بۆئەوەی ئەوان هەمیشە لە ماڵەوە بە کوردی قسە دەکەن و دەڵێت، "ئێمە کوردین، چۆن دەبێت زمانی خۆمان نەزانین."
 
خۆزگەشی خواست هەموو کوردی دیاسپۆرا نمرەی باش بەدەستبهێنن و سەری خۆیان و خێزان و کورد بەرز بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.