ئۆکراینا بۆ رووسیا: هێرشمان بۆ سەر خاکەکەتان بەردەوام دەبێت

13-08-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا باس لە ‌هێرشی سوپای وڵاتەکەی لەنێو خاکی رووسیادا دەکات و دەڵێت، "چاومان لەوە نییە خاکی رووسیا داگیر بکەین." جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیاش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە حکومەت و سوپای ئۆکراینا دەکات.
 
رۆژی سێشەممە 13ی ئابی 2024 جۆرجی تایکی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا هێرشەکەی سوپای وڵاتەکەی بۆ نێو خاکی رووسیا بە "رەوا" ناوبرد و گوتی، "چەند زووتر رووسیا ئاشتییەکی دادپەروەرانە بەرقەرار بکات، زووتر هێرشەکانی هێزە بەرگریکارەکانی ئۆکراینا بۆ سەر رووسیا دەوەستن."
 
هاوکات دیمیتری مێدڤیدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا لە گوتەیەکدا هەڕەشەی لە حکومەت و سوپای ئۆکراینا کرد.
 
مێدڤیدێڤ گوتی، ئۆکراینا "بێ دوودڵی سزایەکی گونجاوی هێرشەکەی دەدرێت."
 
سێشەممەی رابردوو هێزەکانی ئۆکراینا توانییان هێڵەکانی بەرگریی رووسیا لە هەرێمی کورسکی رووسیا ببڕن و بچنە نێو خاکی ئەو وڵاتەوە. ئەوە بە گەورەترین هێرشی زەوینی کیێڤ دادەنرێت بۆ سەر رووسیا لەو کاتەوەی لە شوباتی 2022 شەڕەکە دەستیپێکردووە.
 
دوێنێ دووشەممە ئۆلێکساندەر سیرسکی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئۆکراینا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا گوتی، "بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنەکەمان لە هەرێمی کورسک. نزیکەی هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەمان لە خاکی رووسیای فیدراڵ کۆنترۆڵ کردووە."
 
هێرشەکەی ئۆکراینییەکان بۆ نێو خاکی رووسیا بووەتە هۆی ئەوەی دەیان هەزار کەس ناوچەکانیان چۆڵ بکەن و لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە بە گەورەترین هێرشی سوپایەکی بیانی بۆ سەر خاکی رووسیا دادەنرێت.
 
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیاش دوێنێ بەڵێنیدا کە سوپای ئۆکراینا لەنێو خاکی وڵاتەکەی دەربکات و گوتی، "یەکێک لە ئامانجە ئاشکراکانی دووژمن چاندنی ناکۆکی و تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کۆمەڵگەی رووسیایە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان

پزیشکیان سوپاسی هەڵوێستی پاکستان، ئەفغانستان و عێراق دەکات لەکاتی جەنگدا

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەمریکا و ئیسرائیل پیلانیان هەبوو هەل بۆ دزەکردنی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا و سنوورەکانی باشووری رۆژهەڵاتەوە بۆ ناو ئێران بڕەخسێنن، بەڵام پیلانەکەیان بە هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ شکستی هێنا. پزشکیان هەروەها بەهۆی هەڵوێستیان لە کاتی جەنگدا، سوپاسی پاکستان، ئەفغانستان و عێراق دەکات.