کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 13 دەخاتەڕوو

13-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
چوار جۆری ئایفۆن 12
چوار جۆری ئایفۆن 12
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سبەی 14ی ئەیلوول، کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی جۆری ئایفۆن 13 بخاتەڕوو و، هەر چوار جۆری ئایفۆن 13ـی ئاسایی، ئایفۆن 13 مینی، ئایفۆن 13 پڕۆ و ئایفۆن 13 پرۆماکس نمایشبکات. 
 
کوالێتیی کامێرای پێشەوە و دواوەی کۆمەڵە نوێیەکەی ئایفۆن بەرزکراونەتەوە. جۆرەکانیشی بە چوار قەبارەی جیاواز بەردەست دەبن.
 
ئەمساڵ لە مانگی نیسان لە رێوڕەسمێکدا ئەپڵ ئایپاد، ئایماک و ئایفۆنێکی 12ی رەنگ مۆری نمایشکرد، لە رێوڕەسمەکەدا هیچ وادەیەکی بۆ خستنەڕووی ئایفۆن 13 دیاری نەکرد، هاوکات پێشبینیش نەدەکرا ئەپڵ لە مانگی ئەیلوول ئایفۆنە نوێیەکەی بخاتەڕوو. 
 
ئەمساڵ بۆ ساڵی دووەم، خستنەڕووی ئایفۆن 13 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: باوکێکە لەبەردەم هۆڵی 'لینچ ئارینا' لە شاری پاوتاکێت لە ویلایەتی رۆد ئایلەند باوەش بە کوڕەکەیدا دەکات، دوای رووداوی تەقەکردنەکە

لە یارییەکی هۆکی لە ئەمریکا سێ کەس کوژران

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی هۆکیی لە ویلایەتی رۆد ئایلەندی ئەمریکا تەقە کرا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.