ئیتاڵیا، هۆڵەندا و بەریتانیا تۆڕێکی قاچاخچییان دەستگیرکرد

13-09-2024
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک لەو 600 هێلەگەی دەستیان بەسەردا گیراوە
ژمارەیەک لەو 600 هێلەگەی دەستیان بەسەردا گیراوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئوپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان ئیتاڵیا و هۆڵەندا و بەریتانیا، تۆڕێکی قاچاخچیی کۆچبەران دەستگیر کران. لە شارێکی هۆڵەندا دەست بەسەر بارهەڵگرێکدا گیرا کە 600 هێلەگی سەلامەتیی مەلەوانیی تێدابوو، زۆربەشیان بۆ منداڵان بوون.
 
لە شاری زڤۆڵەی هۆڵەندا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی ئیتاڵی و هۆڵەندی و بەریتانیدا دەست بەسەر 600 هێلەگی سەلامەتیی مەلەوانیدا گیرا، کە هیچ مەرجێکی سەلامەتییان تێدا نەبوو. ئاژانسی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەریتانیا (ئێن سی ئەی) دەڵێت، هێلەگەکان بۆ پەڕاندنەوەی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیز بەکاردەهاتن، بەشی زۆریان بۆ منداڵان بوون.
 
یەکێک لە لێکۆڵەرەکانی ئاژانسەکە بەناوی (جاک بییر) دەڵێت، هێلەگەکان کەسیان لە خنکان رزگار نەدەکرد و لەلایەن قاچاخچییەکانەوە تەنیا بۆ ئەوە بەکاردەهاتن کە کۆچبەران قایل بکەن سواری بەلەم ببن، واتە فێڵیان لێدەکرا و وایاندەزانی منداڵەکانیان ناخنکێن.
 
هێلەگەکان لە بارهەڵگرێکدا بوون و سەرەتا نێردرابوونە ئیتاڵیا، دواتر برابوونە هۆڵەندا و بارهەڵگرەکە بەنیازبووە بیباتە فەرەنسا. ئەوانەی هێلەگەکانیان دەگواستەوە دەستگیرکراون؛ یەکێکیان تەمەنی 23 ساڵە.
 
هەفتەی پێشتر 6 منداڵ و ژنێکی دووگیان لەنێو ئەو 12 کۆچبەرانەدا بوون کە بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیز نقوم بوو و گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست