ماکرۆن: بە ئازادکردنی بارمتەکان، دەکرێت ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرقەرار ببێت

13-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری فەرەنسا رۆژی دووشەممە پێشوازیی لە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لەلایەن حەماسەوە کرد و رایگەیاند، بە ئازادکردنیان "دەکرێت ئاشتی بۆ ئیسرائیل، غەززە و ناوچەکە بەدەست بێت."
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا دوای گەیشتنی بە میسر بۆ بەشداریکردن لە لووتکەیەک لەبارەی غەززە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، "هاوبەشی خۆشیی خێزانەکان و گەلی ئیسرائیلم کە 7 بارمتە هەر ئێستا رادەستی خاچی سوور کران."
 
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، 7 بارمتەکەیان وەرگرتووە و دەگوازرێنەوە بنکەی سەربازیی ریعيم لە باشووری ئیسرائیل بۆ ئەوەی لەوێوە دوای بینینی کەسوکاریان، بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل. 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا پێشوازی لە گەڕانەوەی بارمتەکان کرد و گوتی، "738 رۆژ چاوەڕێ بووین ئەمە بڵێین: بەخێربێنەوە بۆ نیشتمان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بەشی گرافیکی رووداو درووستی کردووە

راپۆرتێک: بە ئەگەری 90٪ ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە هەموو کاتێک زیاتر لە جەنگێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە و میدیایەکی ئەمریکیش ئاشکرای دەکات، ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران 90٪ـە و مۆڵەتی دوو هەفتە بە تاران دراوە.