ترەمپ: عێراق نەوتی ئەوەندە زۆرە نازانێت چی لێ بکات

13-10-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە لووتکەی "ئاشتیی غەززە" لە شەرم شێخ، کە تێیدا رێککەوتننامەی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە واژۆ کرا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە گوتارێکدا ئاماژەی بە رۆڵی وڵاتان و سەرکردە ئامادەبووەکان کرد و سوپاسی کردن. لەنێو ئەو سەرکردانەدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو.
 
رۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025، شاری شەرم شێخی میسر میوانداریی لووتکەیەکی نێودەوڵەتیی گرنگی کرد بە ناوی "ئاشتیی غەززە". لەم لووتکەیەدا، کە بە هاوسەرۆکایەتیی عەبدولفەتاح سی سی، سەرۆکی میسر و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەچوو، زیاتر لە 10 سەرۆک و سەرکردەی باڵای جیهان و نوێنەری نزیکەی 30 وڵات ئامادەبوون. 
 
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی و تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی دوای جەنگ بوو، بەتایبەتی پرسی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و داهاتووی بەڕێوەبردنی کەرتەکە.
 
دۆناڵد ترەمپ گوتارێکی پێشکێش کرد و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی بە گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی دەربڕی و بە "بەیانێکی مێژوویی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێ" وەسفی کرد. سەرۆکی ئەمریکا ستایشی هەوڵی وڵاتە نێوەندگیرەکانی کرد، بەتایبەتی میسر، قەتەر و تورکیا، کە رۆڵێکی سەرەکییان لە دانوستانەکاندا گێڕا.
 
لە بەشێکی گوتارەکەیدا و لە کاتی سوپاسکردنی سەرکردە ئامادەبووەکان، ترەمپ ناوی زۆربەی وڵاتانی بەشداربووی هێنا و پێزانینی خۆی بۆ ئامادەبوونیان دەربڕی. کاتێک ئاماژەی بە عێراق کرد، کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی نوێنەرایەتیی دەکرد، ترەمپ بە شێوازێکی تایبەت باسی سامانی نەوتیی عێراق و گوتی: "عێراق. ئێمە عێراقمان هەیە کە نەوتێکی زۆری هەیە. ئەوان ئەوەندە نەوتیان هەیە کە نازانن چی لێ بکەن."
 
ترەمپ هەروەها گوتیشی، "ئەوە کێشەیەکی گەورەیە کاتێک شتێکی ئەوەندە زۆرت هەبێت و نەزانیت چی لێ بکەیت."
 
لووتکەی شەرم شێخ بە واژۆکردنی رێککەوتننامەیەکی ئاشتی لەلایەن سەرکردەکانەوە کۆتایی هات، کە تێیدا بەڵێنیان دا بە هەماهەنگیی زیاتر بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و کارکردن بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ ململانێی ئیسرائیل و فەڵەستین.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.