ئەیمەن سەفەدی ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەقامگیری ناوچەکە

14-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەران لە شانشینی ئوردون  کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا "هەردوو لا تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە."
 
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئێواره‌ى ئەمڕۆ هەینی 14-02-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن حوسێن عەبدوڵڵا ئه‌لسەفەدی،  جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەران لە شانشینی ئوردن کۆبووەوە. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کراون، هەروەها تیشک خراوەتە سەر چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی پەیوەندییەکان لەگەڵ شانشینی ئوردن کردەوە و ئاماژەی بە رۆڵی کاریگەری ئوردن لە پشتگیریکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتیدا کرد، هه‌روه‌ها خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ ئوردن دووپات کردەوە."
 
سەرۆکایەتی هەێمی کوردستان دەشڵێت، ئەیمەن ئه‌لسەفەدی، پابەندیی ئوردنی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە و "ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا کرد". هەروەها جه‌ختی له‌ گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هاوکاریی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەرێمایەتییەکان کرده‌وه‌.
 
پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و ناوچەکە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
 
لە ئەمڕۆوە تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداریی بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
 
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.