لە ئیتاڵیا 1000 کۆچبەر بە بەڵگەنامەی ساختە هەڵخەڵەتێندران

15-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر
ژمارەیەک کۆچبەر
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە نێوەڕاستی ئیتاڵیا و لە هەرێمی تۆسکانی، پۆلیس رایگەیاندووە، 1000 کۆچبەر لەلایەن 5 کەسی ئیتاڵی و نائیتاڵییەوە هەڵخەڵەتێندراون و بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ دروستکراوە.
 
پۆلیسی هەرێمی تۆسکانیی ئیتاڵیا دەڵێت، حاڵەتێکی سەیری ئاشکرا کردووە، کە ئەویش ئەوەیە، تۆڕێکی ساختەکاری 5 کەسی، کە سێیان هاووڵاتیی ئیتاڵیان، بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ 1000 کۆچبەر دروستکردووە، کە بە تۆسکانیدا تێپەڕیون یان ماونەتەوە؛ بەمەش پارەیەکی زۆریان لەو کۆچبەرانە وەرگرتووە.
 
ئەوان بە کۆچبەرەکانیان گوتووە، بەو بەڵگەنامانە دەتوانن زووتر مافی مانەوە وەربگرن یان ئیش بکەن؛ بۆیەش فۆرمی جیاجیای ساختەی شارەوانییان بۆ پڕکردوونەتەوە، کە ناونیشان و ئیمەیل ئەدرەسی هەڵە و وەهمییان لەسەر بووە.
 
کۆچبەرەکان وا تێگەیێندراون، ئەگەر ئەو بەڵگەنامانەیان نەبێت، کێشەی گەورەی یاساییان بۆ دروستدەبێت؛ بەڵام پۆلیس دەڵێت، هیچ یەک لەو بەڵگەنامانە لە هیچ روویەکەوە پێویست نەبوون.
 
تۆڕەکە، کە دەستگیرکراون، بۆ هەر بەڵگەنامەیەک لەنێوان 150 تاوەکو 750 یۆرۆیان لە کۆچبەران وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە