وەزیری دەرەوەی دانیمارک بۆ ترەمپ: گرینلاند رازی نییە بە ئەمریکاوە بلکێندرێت

14-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی دانیمارک وەڵامی دوایین گوتەکانی دۆناڵد ترەمپی لەبارەی لکاندنی دوورگەکە بە ئەمریکا دایەوە و دەڵێت، "گرینلاند ئامادە نییە بە ئەمریکاوە بلکێندرێت."
 
رۆژی هەینی 14ی ئاداری 2025 لۆک راسموسێن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک لە کۆپنهاگنی دانیمارک بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئەگەر سەیری هاوپەیمانیی ناتۆ، بەڵگەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان بکەیت، دەبینیت گرینلاند ئامادە نییە بلکێندرێت بە ئەمریکاوە."
 
هەروەها میوت ئێگید، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک داوای لە سیاسەتڤانە ئەمریکییەکان کرد، دژی داواکەی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند بوەستنەوە.
 
ئێگید گوتی، "ئەمجارە دەبێت بە شێوەیەکی تووندتر ترەمپ رەتبکەینەوە. خەڵک ناتوانن لە بێڕێزیکردن پێمان بەردەوام بن."
 
گوتەکانی وەزیری دەرەوەی دانیمارک و سەرۆکوەزیرانی گرینلاند دوای ئەوە هات؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ کرد. رۆژنامەڤانان پرسیاری دیدی ترەمپیان بۆ لکاندنی خاکی گرینلاند کرد و ئەویش گوتی، "پێموایە روودەدات."
 
سەرۆکی ئەمریکا رووی لە سکرتێرە هۆڵەندییەکە کرد و ئەوەی خستەڕوو، "دەزانی چییە مارک، ئەمە بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی پێویستە. دەبێت ئێمە زۆر وریا بین." ئەمەش دوای ئەوەی چەند جارێک رووسیا و چین خواستی خۆیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەستەڵەکی باکوور دەربڕیبوو.
 
هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا لە دووەم خولدا، ترەمپ حەزی خۆی بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند دەربڕی، کە خۆی سەر بە دانیمارکە. ترەمپ ئەوەشی رەت نەکردووەتەوە کە دەکرێت هێزیش بەکاربهێنێت.
 
لێدوانی ترەمپ دوای چەند رۆژێک لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دوورگەی خۆبەڕێوەبەریی گرینلاند دێت، تێیدا زۆربەی دانیشتووانە 57 هەزار کەسییەکەی داوای سەربەخۆیی دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە