مەکسیک AI بۆ رووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دیجیتاڵی بەکاردەهێنێت

14-03-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
چاتبۆتەکە لە 50 زمان تێدەگات.
چاتبۆتەکە لە 50 زمان تێدەگات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سێ ژن لە مەکسیکۆ سیتی چاتبۆتێکیان دروستکردووە. ئەوانەی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە رێگەی ئینتەرنێتەوە تووشی تووندوتیژی سێکسی بوونەتەوە، دەتوانن سوودی لێوەرگرن. 
 
مارسێلا هێرناندێز، بەڕێوبەری پرۆژەی ئۆلیمپ ئای ئەی دەڵێت، "وەکو تیمێک ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای شتێکی لەو جۆرەبوون کە بەسترابێتەوە بە ژیریی دەستکرد و بتوانێت هاوکارمان بێت لەو وەڵامدانەوەی خواستی خەڵک. ئەمە بۆ هاوکاریکردنی قوربانییان بەکاردەهێنین". 
 
چاتبۆتەکە لە ئەیلوولی رابردووەوە کاراکراوە و  دەتوانێت لە نامە و پەیامی دەنگی بە 50 زمانی جیاواز تێبگات و رێنمایی ئەو کەسانە بکات کە رووبەڕووی تووندوتیژی سێکسی بە رێگەی دیجیتاڵی بوونەتەوە. 
 
پرۆگرامەکە بەرەوپێشبراوە، بەوپێیەی پێشتر دەیتوانی لە یەک کاتدا رێنمایی بە 100 کەس بدات، بەڵام ئێستا ژمارەکە گەیشتووەتە هەزار و 300 کەس. 
 
مارسێلا هێرناندێز لەبارەی پرۆژەکەوە دەڵێت، "ئەمە بۆ قوربانییان و ئەو کەسانە دروستبووە کە لە تووندوتیژی دیجیتاڵی رزگاریان بووە. ئەوە دەتواندرێت لەلایەن ژنان و پیاوانەوە بەکاربهێندرێت، بەڵام زۆرینەی بەکارهێنەرانی ژنانن". 
 
بە گوێرەی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ساڵی 2024 بڵاوکراوەتەوە، 38٪ـی ژنان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە رووبەڕووی تووندوتیژی سێکسی بوونەتەوە. رێکخراوەکە دەشڵێت، ژمارەی قوربانییان زۆر لەوە زیاترە کە پێیان گەیشتووە. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.