راپۆرتێک: ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵدەدەن فەلەستینییەکان بۆ وڵاتانی ئەفریقا بگوازنەوە

14-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ  سودان، سۆماڵ و سۆماڵیلاند لە پەیوەندیدان، دەیانەوێت ناوچەیەک بۆ نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکانی غەززە لەو وڵاتانە بدۆزنەوە.
 
رۆژی هەینی، ئاژانسی ئەسۆسیەیتد پرێس لە راپۆرتێکدا لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و ئیسرائیلی رایگەیاند، لە مانگی رابردووەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی هەرسێ وڵاتەکە کۆبوونەتەوە و پێشنیازەکەیان خستووەتە بەردەمیان. 
 
چەند بەرپرسێکی سوودانی بە ئاژانسە ئەمریکییەکەیان راگەیاندووە، ئەوان پێشنیازەکەیان رەتکردووەتەوە، هەروەها ژمارەیەک بەرپرسی سۆماڵیا و سۆماڵیلاند رایانگەیاندووە ئاگاداری بابەتەکە نین.
 
هەرێمی سۆماڵیلاند کە خۆی بە "دەوڵەتی سۆماڵیلاند" ناو دەبات، لە ساڵی 1991 لە سۆماڵ جیابووەتەوە، ئێستا حکومەت، سوپا و دراوی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام لەلایەن هیچ وڵاتێک و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێدانەنراوە و دەڵێن: "سۆماڵیلاند بەشێکی دانەبڕاوی سۆماڵە."
 
بیزالێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، ئیسرائیل کار لەسەر دیاریکردنی ئەو وڵاتانە دەکات کە دەیەوێت فەلەستینییەکانی بۆ بگوازێتەوە. 
 
رۆژی 4-2-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پلانی هەیە کەرتی غەززە چۆڵ بکات و بیکاتە ناوچەیەکی گەشتیاری. 
 
هەرچەندە ترەمپ تاوەکو ئێستا وردەکاریی پلانەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەڵێت، فەلەستینییەکان بۆ شەش ناوچە لە میسر و ئوردن دەگوازێتەوە. 
 
لە دوای لێدوانەکەی ترەمپ، شەپۆلێکی رەخنە و ناڕەزایی لەلایەن فەلەستینییەکان، حکومەتە عەرەبییەکان و سەرکردە جیهانییەکان رووبەڕووی ئیدارەکەی ترەمپ بووەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.