ترەمپ: پێویستە بەریتانیا نەوت لە دەریای باکوور دەربهێنێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا رەخنە لە پشتگوێخستنی نەوت لە دەریای باکوور لەلایەن بەریتانیاوە دەگرێ و دەڵێت، پێویستە لەندەن وەبەرهێنان لەو نەوتەدا بکات و چی دیکە نەوت بە دوو هێندەی نرخی بازاڕ لە نەرویج نەکڕێ. 
 
رۆژی سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵ گوتی: "ئەورووپا تینووی وزەیە، کەچی هێشتا شانشینی یەکگرتوو رەتی دەکاتەوە نەوتی دەریای باکوور دەربهێنێت، کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی جیهان. ئەمە کارەساتە!!!". 
 
دەریای باکوور کەوتووەتە باکووری ئەورووپا. نەرویج، سوێد، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، فەرەنسا و بەریتانیا کەناراویان لەسەری هەیە. رووبەری دەریاکە نزیکەی 570 هەزار کیلۆمەتر دووجایە. نەرویج و بەریتانیا زۆرترین رووبەری کەناراویان لە دەریاکەدا هەیە. 
 
کۆی گشتیی یەدەگی نەوت و گاز لە دەریای باکوور 13 بۆ 24 ملیار بەرمیل هاوتای نەوتە، کە هەشت ملیار بەرمیلی لە سنووری ئاویی بەریتانیا و نزیکەی نۆ ملیاریشی لە سنوری ئاویی نەرویجدایە.
 
رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر وڵاتانی ناوچەکە. وەک بەشێک لە وەڵامەکەی، لە رۆژی دووەمی جەنگەوە، ئێران تەنگەی هورمزی داخست. لەو کاتەوە هەناردەی نەوت لەو رێڕەوە ئاوییە نزیکەی 95٪ کەمیکرد کە پێش جەنگ بڕی هەناردەکراوی رۆژانەی نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل بوو. 
 
سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد: "نەرویج نەوتی دەریای باکووری خۆی بە دوو هێندەی نرخ بە بەریتانیا دەفرۆشێت. ئەوان سەروەتێکی خەیاڵی کۆدەکەنەوە"؛ گوتیشی، "بەریتانیا، کە بۆ مەبەستی وزە پێگەیەکی باشتری لەسەر دەریای باکوور هەیە بەراورد بە نەرویج، دەبێت نەوت دەربهێنێت". 
 
راگرتنی هەناردەی نەوت بەو تەنگەیەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی بەراورد بە پێش جەنگ لە 72 دۆلارەوە بۆ سەروو 110 دۆلار بەرزکردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ: دەکرێ لە دوو رۆژی داهاتوودا گەڕێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەڕێوەبچێت

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئاشتی لەنێوان واشنتن و تاران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت. ئاماژە بەوەش دەکات، وڵاتەکەی زیاتر مەیلی بۆ ئەوەیە دانوستاندنەکان هەر لەوێ بکرێن، نەوەک لە ئەورووپا.