رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا (ئیلیزێ) رایگەیاند، رۆژی هەینی 17ـی نیسانی 2026، فەرەنسا و بەریتانیا بە هاوبەشی میواندارییەک بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز رێکدەخەن.
کۆبوونەوە ئۆنلاینەکە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە ئامادەن بەشداری لە "ئەرکێکی تەواو بەرگرییانە"دا بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی تەنگەی هورمز.
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، ئیلیزێ دەڵێت: "ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا و کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە هاوبەشی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکەن."
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پلانێک بۆ "گێڕانەوەی ئازادیی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز، کاتێک کە دۆخی ئەمنی رێگەی پێدەدات."
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تەنگەی هورمز کە پێنجیەکی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، داخرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ