لە فەرەنسا لەکاتی گواستنەوەی زیندانییەک هێرش کرایە سەر پۆلیس و دوو ئەفسەر کوژران

14-05-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەرێمی نۆرماندی لە فەرەنسا لەکاتی گواستنەوەی زیندانییەک، هێرش کرایە سەر کاروانێکی پۆلیس و دوو ئەفسەر کوژران، زیندانییەکە و هێرشکەرەکانیش هەڵاتن.
 
رۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2024 لۆغ بیکیو، داواکاری گشتیی پاریس لە راگەیێندراوێکدا گوتی، رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی یور لە هەرێمی نۆرماندی روویداوە و چەند چەکدارێک بە ئۆتۆمبێلێکەوە هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس کە بەندکراوێکیان گواستووەتەوە.
 
بە گوتەی پۆلیسی فەرەنسا، پۆلیسی ئەو ناوچەیە ویستوویانە زیندانییەکە لە شارۆچکەی رۆوێن بگوازنەوە بۆ شارۆچکەی ئێڤروێکس.
 
داواکاری گشتی پاریس دەڵێت، دوو ئەفسەری پۆلیس لە هێرشەکەدا کوژراون و زیندانییەکەش بە ئۆتۆمبێلی چەکدارەکان هەڵاتووە، هەروەها یەکێک لە چەکدارەکانیش بریندار بووە.
 
پۆلیسی فەرەنسا باسی لەوە کردووە، ئەو ئەفسەرانەی کوژراون پیاو بوون. ئەوەش یەکەمجارە لە دوای ساڵی 1992 ئەفسەرانی بەندینخانە لە فەرەنسا لە ئەرکدا بکوژرێن.
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەموو ئەوانەی لەپشت رووداوەکەن، دەبێت بەزووترین کات دەستگیر بکرێن.
 
جیرارد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد، تیمێکی گەورەی پۆلیس لە تەواوی فەرەنسا بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان راسپێردراون و گوتیشی، "هەموو شتێک بەکاردەهێنین بۆئەوەی ئەو تاوانبارانە بدۆزینەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەدوای 'تۆڕێکی قاچاخچیی کوردی' دا دەگەڕێن؛ 13 کەسیان دەستگیرکردووە

پۆلیسی ئەڵمانی و فەرەنسی بەدوای ئەو قاچاخچییانەوەن کە بە "تۆڕێکی کوردی عێراقی' ناساندوونی. 500 پۆلیسی ئەڵمانی و 20ی فەرەنسی لە دوو ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر 15 ماڵ و 10 کۆگایان داداوە و 13 کەسیان دەستگیرکردووە.