دانیمارک ئاسانکاریی زیاتر بۆ "یەکگرتنەوەی خێزانی" دەکات

14-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەر قسە دەکات
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەر قسە دەکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دانیمارک کە پێشتر ئەزموونی راستئاژۆیی پەڕگیری تاقیکردبووەوە، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەشدا دەنگی زۆرینەی بۆ پارتەکانی نێوەڕاست و چەپ رۆیشت.
 
ئەم ساڵ زوو زوو لە بەرنامەی دیاسپۆرا هەواڵی باش بۆ کۆچبەران لە دانیمارک هەبووە؛ ‌هەواڵێکی دیکەی باش هەیە.
 
زۆر کورد کە وڵاتینامەی دانیمارکیشیان هەبوو ساڵانی پێشتر چوونە وڵاتی دیکە؛ بەڵام ئێستا کە دۆخی وڵاتەکە بۆ کەسانی بیانی باشتر بووە، رەنگە بیانەوێت جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ئەوێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەندامانی خێزانەکەیان مافی مانەوەیان لە دانیمارک نییە، لەوانەیە نەتوانن ئەوە بکەن.
 
ئەو کۆچبەرانە لە کۆتایی ئەم مانگەوە ئیشەکەیان بۆ ئاسان دەبێت. هەر کەسێک بیەوێت بۆ کار بگەڕێتەوە دانیمارک، دەتوانێت ماڵ و منداڵیشی لەگەڵ خۆی بباتەوە.
 
مەرجەکە ئەوەیە کە دەبێت کەسی گەڕاوە بتوانێت بەو شارەزاییەی هەیەتی یان لە بواری زانستیدا یانیش لە بواری ئابووریدا خزمەتی دانیمارک بکات. بۆ نموونە، بتوانێت ئاژەڵداری بکات یانیش توێژەر بێ و کارێکی زانستیی گرنگ بۆ دانیمارک بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە