سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: کاتی راگرتنی گرژییەکانە

14-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای راگرتنی دەستبەجێی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات و جەختدەکاتەوە کە "کاتی راگرتنە."
 
رۆژی شەممە 14-06-2025 گوتێرێز لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بە شێوەیەکی کورت و پوخت هۆشداریی لە دۆخەکە دا و رایگەیاند: "بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە. هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر تەلئەڤیڤ. ئیدی زیادکردنی گرژی بەسە، کاتی راگرتنە. دەبێت ئاشتی و دیپلۆماسی زاڵ بن."
 
ئەم لێدوانەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەبەردەم مەترسیی تەقینەوەی شەڕێکی گشتگیردایە. 
 
دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکان و فەرماندە باڵاکانی ئێران، ئێران بە چەندین زنجیرە هێرشی مووشەکی وەڵامی دایەوە، کە بووەتە هۆی زیانی گیانی و ماددیی زۆر لە هەردوولا.
 
کوشتنی دەیان کەس لە ئێران، کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە لە ئیسرائیل، لەگەڵ رووخانی باڵەخانەکان لە تەلئەڤیڤ، دۆخەکەی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
 
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانیی قووڵی خۆی لەم پەرەسەندنە دەربڕیوە و داوای دانبەخۆداگرتن دەکات بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی زیاتری ململانێکە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.