ترەمپ: من و پووتین پێمانوایە دەبێ جەنگی ئیسرائیل و ئێران بوەستێ

14-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤیلادمیر پووتینی هاوتا رووسییەکەی، شەڕی ئیسرائیل و ئێرانیان تاوتوێ کردووە. 
 
ترەمپ کە ئەمڕۆ شەممە، تەمەنی بووە 79 ساڵ، لە پۆستێکی تدۆناڵد ترەمپ و ڤیلادمیر پووتین.
 
ۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ دەڵێت: "سەرۆک پووتین ئەم بەیانییە تەلەفۆنی کرد بۆ ئەوەی زۆر بە رێزەوە پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونم لێ بکات، بەڵام لەوە گرنگتر، بۆ ئەوەی لە بارەی ئێران قسە بکەین، وڵاتێک کە ئەو باش دەیناسێت. بە درێژی قسەمان کرد."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیان نزیکەی یەک کاژێری خایاندووە. 
 
دەشڵێت: "پووتین پێیوایە دەبێت ئەم جەنگەی ئیسرائیل و ئێران کۆتایی بێت، منیش گوتم، دەبێت جەنگەکەی ئەویش کۆتایی بێت" لە ئۆکراینا. 
 
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: "کەمتر قسەمان لەسەر رووسیا و ئۆکراینا کرد، بەڵام ئەوە بابەتی هەفتەی داهاتوو دەبێت."
 
بە گوتەی ترەمپ، رووسیا پلانی گۆڕینەوەی دیلی زیاتری لەگەڵ ئۆکراینا هەیە. ترەمپ لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "ژمارەیەکی گەورەی بەندکراوان دەگۆڕدرێنەوە لە هەردوو لا."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جێفری ئێپستین

کۆنگرێس دەستی بە وێنەیەک لە دۆسیە نهێنییەکانی ئێپستین دەگات

وەزارەتى دادى ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە 10-02-2026ـەوە، رێگە بە ئەندامانی کۆنگرێس دەدات دەستیان بە وێنەیەکی بێسانسۆری فایلە نهێنییەکانی جێفری ئێپستین، تۆمەتباری بازرگانی سێکس بگات.