رووداو دیجیتاڵ
کەسێک تەقەی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی مینیسۆتا و هاوژینەکەی کرد و کوشتنی. گەڕانی پۆلیس بەدوای تەقەکەرەکەدا بەردەوامە.
رۆژی شەممە، 14ی حوزەیرانی 2025، پۆلیسی ویلایەتی مینیسۆتا رایگەیاند، میلیسا هۆرتمان، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی مینیسۆتا و هاوژینەکەی بە گولـلە کوژران. دەشڵێت، رووداوەکە لە ماڵەکەیان لە ناوچەی مینیاپۆلس-سانتپاولی ویلایەتی مینیسۆتا بووە.
پۆلیسی مینیسۆتا دەشڵێت، تەقەکەرەکە ئۆتۆمبێلێکی هاوشێوەی پۆلیسی پێبووە و جلوبەرگی پۆلیسیشی لەبەر بووە. ئاماژەیان بەوەش کرد، دوای رووداوەکە رووبەڕووی تەقەکەرەکە بووینەوە و هەڵات، گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکەوە لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، "ئەو جۆرە تووندوتیژییە تۆقێنەرانە لە ئەمریکا قبووڵکراو نین".
هۆرتمان ئەندامی پارتێکی نزیک لە پارتی دیموکراتی ئەمریکا بووە و لە ساڵی 2019ەوە سەرۆکی ئەنجوومەنەکەیە. ئەو ساڵی 1970 لە ویلایەتی مینیسۆتا لە دایکبوو. ئەو هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بوو لە ئیدارەی گشتیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ