لە ئوسترالیا بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی، یۆگا بە قوتابی دەکرێت

14-07-2019
رووداو @Rudawkurdish
ئادی وۆتێن: لە 50%ی گرفتەکانی مێشك پێش 12 ساڵی سەرهەڵدەدەن
ئادی وۆتێن: لە 50%ی گرفتەکانی مێشك پێش 12 ساڵی سەرهەڵدەدەن
نیشانەکردن یۆگا
A+ A-

رووداو - هەولێر

بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرفتە دەروونییەکان و گوشاری دەروونی وانەکان، لە قوتابخانەکانی لە هەرێمی کوینسلاندی ئوسترالیا یۆگا و راهێنانەکانی دیکەی مێشك بە قوتابیان دەکرێن. 

ئادی وۆتێن، بەڕێوەبەری رێکخراوی سمایڵینگ مایند دەڵێت، زیاتر لە 50%ـی دۆخی سەلامەتیی مێشک و نەخۆشییەکانی مێشک لە پێش تەمەنی 12 ساڵییەوە سەرهەڵدەدەن، بۆیە دەیانەوێت رێگە لە گرفتە دەروونییەکان لەنێو قوتابیان بگرن.

مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئوسترالیا لەو باوەڕەدان کە یۆگا یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ کەمکردنەوەی گوشارە دەروونییەکانی قوتابیان و گەشەدان بە تواناکانی فێربوون. 

شارەزایان لەو باوەڕەدان ئەم راهێنانانە بۆ قۆناخەکانی دواتری ژیانی قوتابیانیش بەسووددەبن؛ چونکە ئەوان لەو باوەڕەدان کە زیاتر لە نیوەی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە مێشک لە قۆناخی منداڵیدا سەرهەڵدەدەن، بۆیە دەشتوانرێت لەو قۆناخەدا رێگرییان لێ بکرێت. 

زیادبوونی نەخۆشییە دەروونی و مێشکییەکان وایکردووە بیر لەڕێگەی جیاواز بۆ رێگرییکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییانە بکرێتەوە و رێگەی یۆگاش تاوەکو ئێستا ئەنجامی باشی هەبووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە