رووداو دیجیتاڵ
شارەکانی ئەوروپا پڕ گەشتیارترینی جیهانن و خەڵکی لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانیان دەکەن. لێرەدا باس لە پێنج وڵاتی ئەوروپی دەکەین کە لە ساڵی 2022 دا زۆرترین گەشتیار روویان تێکردوون.
پاریسی پایتەختی فەرەنسا ریزبەندی یەکەمی لە سەردانیکەران و گەشتیارانی گرتووە؛ بە جۆرێک لە ساڵی 2022دا، لانیکەم 44 ملیۆن گەشتیار سەردانیان کردبوو و 21.9 ملیار دۆلار داهاتی گەشتیاری هەبووە.
دوبەی، گەورەترین ناوەندی بازرگانیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و بە تاوەرە بەرز و پێشکەوتنە خێراکەی دەناسرێتەوە، پێشوازی لە 14 ملیۆن و 36 هەزار گەشتیار کردووە و 29.4 ملیار دۆلاری لە کەرتی گەشتیاری بۆ ئیمارات کۆکردووەتەوە.
لە پلەی سێیەمدا ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندای ناسراو بە "وڵاتی گوڵ" دێت؛ کە بە کەناڵە ئاوییە جوانەکان و دیزاینی ناوازەی بیناسازی و شەوە قەرەباڵخەکانی بەنێوبانگە. لە 2022دا ئەو گەشتیارانەی سەردانی شارەکەیان کردووە 6.6 ملیۆن کەس بوون و داهاتی گەشتیاریشی 1.9 ملیار دۆلار بووە.
لە ریزبەندی چوارەمدا مەدریی پایتەختی ئیسپانیا دێت؛ مۆزەخانە و دیزاینە سەرنجراکێشەکانی شارەکە و بەهێزی خولی تۆپی پێی وڵاتەکە، هۆکار بوون بۆ ئەوەی ساڵی رابردوو 6 ملیۆن گەشتیار بچنە مەدرید و لە ئەنجامی ئەوەشدا شارەکە 1.9 ملیار دۆلار داهاتی گەشتیاری هەبووە.
لە ریزبەندی پێنجەمدا رۆمای پایتەختی یەکێک لە کۆنترین ئیمپراتۆرییەتەکانی جیهان دێت؛ شانۆی کۆلیسیۆم و تاوەری پیزای شارەکە سەرنجی زۆری گەشتیارانی زۆری راکێشاوە و ئەوەش وایکردووە، 5 ملیۆن و 821 هەزار گەشتیار بچنە ئەو شارە و داهاتی گەشتیاری بە 740 ملیۆن و 936 هەزار دۆلار خەمڵێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ