تەقەکردن لە ترەمپ ئەمریکییەکانی حەپەساندووە

14-07-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
تەقەکردن لە ترەمپ
تەقەکردن لە ترەمپ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەقەکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، ئەمریکییەکانی حەپەساندووە.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ "هیچ شوێنێکی ئەمریکا جێگەی ئەم جۆرە تووندوتیژییەی تێدا نابێتەوە. ئەوە کردەوەیەکی قێزەون بوو. ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ یەکخستنی وڵاتەکەمان. نابێت رێگە بدەین ئەمە دووبارە بێتەوە."  
 
رووداوەکە کاژێر 06:10 خولەکی ئێوارەی رۆژی شەممە بە کاتی پێنسلڤانیا (01:10ـی بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە بە کاتی هەولێر) روویدا، ئەوەش کاتێك ترەمپ لە شاری بەتڵەر بانگەشەی هەڵبژاردنی بەڕێوەدەبرد. 
 
بەربژێرەکەی کۆمارییەکان دوای نزیکەی دوو کاژێر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی "گوللـەیەک بە بەشی سەرەوەی گوێی راستم کەوتووە و خوێنی زۆرم لێ رۆیشتووە. مایەی سەرسوڕمانە کاری لەم جۆرە لە وڵاتەکەمان روودەدات." 
 
تەقەکەرەکە لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە کە بەسەر شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەدا دەیڕوانی، تەقەی کردووە، هەر زووش لەلایەن هێزە تایبەتەکانەوە کوژرا.
 
هەر لە رووداوەکەدا بەشداربوویەکی بانگەشەکە کوژرا و دوو بەشداربووی دیکەش بە سەختی برینداربوون. 
 
شایەتحاڵێک دەڵێ "سەرەتا وامزانی یاریی ئاگرینە، بەڵام دواتر بینیم کەسێک لە نزیکم هاوار دەکات و دەڵێ هاوڕێیەکی بریندارە، منیش خۆم وەک کارمەندێکی تەندروستی ناساند تاوەکو هاوکاریان بکەم؛ بریندارەکە گوللە بە سەری کەوتبوو و لە دۆخێکی خراپدا بوو؛ هەندێک چارەسەرم کرد و دواتر بە هێلیکۆپتەر گوێزرایەوە." 
 
تەقەکەرەکە کوڕێکی تەمەن 20 ساڵ بوو و لە کاتی تەقەکردنەکەشدا تەنیا 140 مەتر لە ترەمپەوە دوور بووە، نزیکەی 6 تاوەکو 8 گوللەی تەقاندووە.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە