ترەمپ: 25٪ ئەگەری هەیە کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پووتین شکست بێنێت

14-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا رۆژێک پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا دەڵێت، یەک لەسەر چوار ئەگەری ئەوە هەیە کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو نەبێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 14-08-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی بۆ رادیۆی فۆکس نیوز کرد و گوتی: "ئەم کۆبوونەوەیە، دەبێتە ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی دووەم، بەڵام 25٪ ئەگەری ئەوە هەیە کۆبوونەوەکە سەرکەوتوو نەبێت."
 
بڕیارە رۆژی 15ـی ئاب، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە ئەلاسکا کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا. ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان دەبێت لە دوای ساڵی  2018 کە ئەو کات لە هیلسنکی کۆبوونەوە. 
 
شوباتی 2022، رووسیا دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا کرد و دواتر ئەویش وەڵامی هێرشەکەی دایەوە. ئەم ساڵ چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا کراون، بەڵام جگە لە رێککەوتن لەسەر گۆڕینەوەی بارمتە و تەرم نەبوونە هۆی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. 
 
بەرپرسانی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەیان کردووە، کە ئەگەر لووتکەی ترەمپ و پووتین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا سزا بەسەر ئەو وڵاتە و ئەوانەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن دەسەپێنێت. 
 
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن گوتی، "قسە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین دەکەم و پێی دەڵێم، دەبێت کۆتایی بەم جەنگە بهێنیت." هەروەها گوتی: "حەز دەکات زۆر زۆر بەپەلە ئاگربەستێک رابگەیێندرێت."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، راستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین، پەیوەندی بە زیلینسکی و سەرکردەکانی دیکەی ئەورووپاوە دەکات.
 
ترەمپ گوتی: "کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ زیلینسکی و پووتین دەبێت، یان زیلینسکی، پووتین و من. ئەگەر پێویستیان بێت، من لەوێ دەبم."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت