رۆمانیا: درۆنێکی رووسی سنووری ئاسمانیی وڵاتەکەمانى بەزاندووە

14-09-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی رۆمانیا رۆژی شەممە رایگەیاند، درۆنێکی رووسیا ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاندووە.
 
بەگوێرەی وەزارەتەکە، رووداوەکە لەکاتی هێرشێکی رووسیا بووە بۆسەر ئۆکراینای دراوسێ.
 
رووداوەکە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو پۆڵەندا رایگەیاند، درۆنی رووسیا چوونەتە نێو ئاسمانی وڵاتەکەی و داوای لە مۆسکۆ کرد، خۆی لە "دنەدانی" زیاتر بەدووربگرێت.
 
رۆمانیا، کە ئەندامی ناتۆیە، لەدوای دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، چەندینجار رایگەیاندووە، پاشماوەی درۆن لەسەر خاکەکەی کەوتوونەتە خوارەوە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە رووسیا هێرشەکانی بۆسەر بەندەرەکانی ئۆکراینا چڕ کردووەتەوە.
 
وەزارەتی بەرگریی رۆمانیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکە شەوی شەممە دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێف-16ی بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە خستوونەتە ئامادەییەوە.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەکان "درۆنێکیان لە ئاسمانی نیشتمانیدا دۆزیوەتەوە" و شوێنی کەوتوون، تاوەکو "لەنزیک گوندی کیلیا ڤێکێ لە رادار ون بووە."
 
راگەیێندراوەکە دەڵێت، درۆنەکە "بەسەر ناوچەی نیشتەجێبووندا نەفڕیوە و هیچ هەڕەشەیەکی راستەوخۆی بۆسەر سەلامەتیی دانیشتووان دروستنەکردووە."
 
لە مانگی شوباتدا، ئەنجوومەنی پیرانی پەرلەمانی رۆمانیا یاسایەکی پەسند کرد، کە رێگە بە وڵاتەکە دەدات ئەو درۆنانە بخاتە خوارەوە کە ئاسمانەکەی دەبەزێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆزلەم دەمیرێل، ئەندامی پارتی چەپی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا

ئۆزلەم دەمیرێل: نیگەرانین لە بێدەنگیی دامەزراوە بڕیاربەدەستەکانی ئەورووپا بەرامبەر گەمارۆی سەر کۆبانێ

ئۆزلەم دەمیرێل، ئەندامی پارتی چەپی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەیەکی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە پەسند کردووە. ئاماژەی بەوەش دا، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا تێڕوانینی جیاوازیان لەسەر دۆخی سووریا هەیە، بەڵام جەختیان لەسەر فرەنەتەوەبوونی سووریا کردووەتەوە کە خاڵێکی گرنگە