حکومەتی ئەڵمانیا "گۆڕانکاریی ریشەیی" لە سیاسەتی کۆچبەریدا دەکات

13-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لە دارستانێکی ئەڵمانیا . وێنە: AP
ژمارەیەک کۆچبەر لە دارستانێکی ئەڵمانیا . وێنە: AP
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی لە ئەڵمانیا رۆژێکی چارەنووسسازە بۆ زۆر کۆچبەر کە مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە. کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان وەزیرانی نێو حکومەتەکەی ئۆلاف شۆلتزی راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەڵمانی هەیە کە ئامانج لێی گۆڕینی ریشەیی سیستمی کۆچبەریی ئەڵمانییە.
 
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو کە ئاگاداری گۆڕانکارییەکانە لەسەر پرسی کۆچبەری لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە میوانی دیاسپۆرا بوو و گوتی: "ئەمشەو گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیاسەتی کۆچبەری لە ئەڵمانیا روودەدەن، چونکە حکومەت و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان لەسەر سیاسەتی کۆچبەری رێککەوتوون بە پڕۆژەیەکی 14 لاپەڕەیی، گرنگترین خاڵێش تێیدا ئەوەیە کە دەبێت کۆچبەریی نایاسایی لە ئەڵمانیا کەمبکرێنەوە، ئەمەش واتایی ئەوەیە بەشێک لە کۆچبەران دیپۆرتدەکرێنەوە، کە تەنیا لە نۆ مانگی ئەم ساڵ زیاتر لە 250 هەزار کۆچبەریی نایاسایی هاتوونەتە ئەڵمانیا و ئێستا شارەوانییەکان خەریکی ئامادەکاریین بۆ زستان و بەهۆی نەبوونی شوێن دەیانەوێ چادر بۆکۆچبەران هەڵبدەن".
 
زنار شینۆ لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بەپێی رێککەوتنەکە گوتی: "لەمەودوا ئەوانەی کە تەنیا مافی مانەوەیان ٪5یە راستەوخۆ دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە، هەروەها ئەوانەی دیکەش کە رێژەیەکەیان کەمێک زیاترە زیندانی دەکرێن کە ماوەکەی لە 10 بۆ 28 رۆژ درێژکراوەتەوە، بۆئەوەی کۆچبەرەکە ناچاربکەن و خۆی داوای گەڕانەوە بکەن".
 
سەبارەت بە کۆچبەرە عێراقییەکان زنار شینۆ دەڵێت، "حکومەتی ئەڵمانیا گوشارێکی زۆر لە عێراق دەکات بۆ ئەوەی کۆچبەرانی وەربگرێتەوە، تەنانەت بە هەندێك لە پەرلەمانتارانی عێراقی گوتووە، ئەگەر رازی نەبن بە وەرگرتنەوەی کۆچبەرانتان ئەوا لە داهاتوودا ئەڵمانیا ڤیزەی گەشتکردن بە ئێوە نادات، ئەمەش نەک بۆ ئەو کۆچبەرانەیە کە ئێستا لە ئەڵمانیان، بەڵکۆ بۆئەوەی چیتر کۆچبەر لە عێراقەوە نەیێنە ئەڵمانیا".
 
سەبارەت بە هاوکاریی ماددی کۆچبەران، زنار شینۆ گوتی: "لەمشەوەوە کۆچبەر ناتوانێت پارە لە بانکەکان وەربگرێت و حکومەت چیتر پارە بە راستەوخۆ ناداتە کۆچبەران، هەروەها خزمەتگوزاری پزیشکیش بۆ کۆچبەران سنووردار دەکرێت و هەروەها دەبێت کاری بە ناچاریش بکەن، جگە لەمانەش بڕیار دەدرێت سنوورەکانی ئەڵمانیا تووندتر بکرێن و هەروەها لەوانەیە سنوورەکانی ئەوروپاش زۆر تووند بکرێن."
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست