مایکرۆفۆنێکی کراوە گفتوگۆیەکی ترەمپ و سەرۆکی ئیندۆنیزیا ئاشکرا دەکات

14-10-2025
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پەراوێزی لووتکەی ئاشتیی غەززە لە شەرم شێخ، مایکرۆفۆنێکی کراوە گفتوگۆیەکی نافەرمیی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و پرابۆوۆ سوبیانتۆ، سەرۆکی ئیندۆنیزیای ئاشکرا کرد. لە گفتوگۆکەدا، سوبیانتۆ داوای بینینی ئیریک، کوڕی ترەمپ دەکات، کە جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری رێکخراوی ترەمپە و بەڕێوەبەری کارە بازرگانییەکانی باوکیەتی.
 
گفتوگۆکە دوای ئەوە هات، ترەمپ گوتارێکی لە لووتکەی ئاشتیی غەززەدا پێشکێش کرد. وادیارە ترەمپ و پرابۆوۆ ئاگاداری ئەوە نەبوون کە مایکرۆفۆنی گفتوگۆکەیان کراوەیە.
 
لە دەنگەکەدا روون نییە کە ئاخۆ ئاماژەیان بە رێکخراوی ترەمپ یان هەر گرێبەستێکی بازرگانیی تایبەت بە سەرۆک و خانەوادەکەی کردووە یان نا.
 
لەکاتی قسەکردندا، پرابۆوۆ ئاماژەی بە ناوچەیەکی "نائارام" کرد و دواتر لە ترەمپی پرسی، "دەتوانم ئیریک ببینم؟"
 
ترەمپ لە وەڵامدا گوتی، "داوا لە ئیریک دەکەم پەیوەندیت پێوە بکات. ئەوە بکەم؟ ئەو کوڕێکی باشە. داوا لە ئیریک دەکەم پەیوەندیت پێوە بکات."
 
پاشان پرابۆوۆ گوتی، "بەدوای شوێنێکی باشتردا دەگەڕێین،" ترەمپ جارێکی دیکە لە وەڵامدا گوتی، "داوا لە ئیریک دەکەم پەیوەندیت پێوە بکات."
 
ئیریک و دۆناڵد جونییەری برای، پۆستی جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری رێکخراوی ترەمپیان هەیە، کە کارەکانیان خانووبەرە، میوانداری و پرۆژەی بلۆکچەین لەخۆدەگرێت.
 
ماڵپەڕی رێکخراوەکە نیشانی دەدات، کە یانەیەکی گۆڵف لە دەرەوەی جاکارتا، پایتەختی ئیندۆنیزیا بەڕێوەدەبەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.