هاککەرەکان بە ئیمەیڵی ئێف بی ئای نامە بۆ هەزاران کەس دەنێرن

14-11-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیمەیڵی فەرمیی ئێف بی ئای، نووسینگەی هەواڵگریی فیدراڵیی ئەمریکا هاکدەکرێت و هاککەرەکان بە ناوی ئێف بی ئایەوە نامە بۆ دەیان هەزار کەس دەنێرن.
 
نووسینگەی هەواڵگریی فیدراڵیی ئەمریکا رۆژی شەممە لە راگەیێندراوێكدا ئاماژە بەوە دەکات، ئاگادارن لەوەی کە ئیمەیڵی ساختە بۆ خەڵک نێردراوە و دەستبەجێ ئەو سێرڤەرەیان کوژاندووەتەوە کە کراوەتە ئامانج، هەروەها ئەوەش هاتووە، "ئێستا ناتوانین زانیاریی لەوە زیاتر بخەینەڕوو".
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا داوا لە خەڵک دەکەن کە ئەگەر هەر چالاکییەکی جێگەی گومانیان بەدی کرد، ئێف بی ئای و ئاژانسی ئاسایشی سایبەریی لێ ئاگادار بکەنەوە.
 
رێکخراوی سپامهاوس لە تویتەری رایدەگەیێنێت، دەیان هەزار ئیمەیڵ بۆ خەڵک نێردراوە کە تێیدا هۆشدارییان لەبارەی هێرشی ئینتەرنێتی داوە.
 
هاککەرەکان لە ئیمەیڵەکاندا بە خەڵکیان گوتووە، کۆمەڵێک هێرشی ئاڵۆز کراوەتە سەر سیستەمەکەتان و هەوڵدەدەن سەرچاوەی هێرشەکە بدۆزنەوە، بەڵام ئەگەرێکی زۆر هەیە کە بەردەوام سەرچاوەی هێرشەکە بگۆڕدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤین لەگەڵ  بیتریس فۆن شتۆرش، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: ئێران لە رووی سەربازییەوە بەهێزە و بە چەند بۆمبێکی ئاسمانی ناگۆڕدرێ

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەڵێ، ئێران لە رووی سەربازییەوە "زۆر بەهێزە" و بە بۆمبی ئاسمانی ناگۆڕدرێ. ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران "پێویستە گەل خۆی راپەڕێت. ئەڵمانییەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن کاریگەرییان لەسەر ئەوە هەبێت".