ڤیدیۆ.. لە پۆڵەندا مێرمنداڵان فێری بەکارهێنانی چەک دەکرێن

14-11-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
راهێنانی قوتابییان لە قوتابخانەکە
راهێنانی قوتابییان لە قوتابخانەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە قوتابخانەیەکی رۆژهەڵاتی پۆڵەندا قوتابییان فێری بەکارهێنانی چەک و ئامادەکاری بۆ دۆخی جەنگ دەکرێن. 
 
قوتابییەک دەڵێت: "دەزانم کە پێویستە شتێک بۆ وڵاتەکەم بکەم، ئەمەش واملێدەکات ببمە کەسێکی باش و شانازی بە خۆمەوە بکەم". 
 
ئامادەکارییەکە بەهۆی زیادبوونی ئەگەری جەنگ و بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەیە لەلایەن رووسیاوە. ئەوان لەسەر بنەمای زانیارییەکانی جەنگی ئۆکرایناوە فێردەکرێن. بەشێکیان خەڵکی ئۆکراینان و لە گرنگی بەشداریکردن لەم راهێنانانە تێدەگەن. 
 
قوتابییەکی دیکەش دەڵێت، "ناتوانم قسە لەگەڵ باوکم بکەم. شتەکان لەوێ زۆر خراپن. رۆژانە درۆن و شت بەسەر ماڵەکانماندا دەڕۆن و نازانین سبەی چی روودەدات." 
 
بۆ ئەم قۆناخە، 900 قوتابی راهێنانیان پێدەکرێت، بڕیارە راهێنان بە قوتابیی زیاتریش بکرێت. 
 
یۆرگن ئەکیرمانس، مامۆستایە لە قوتابخانەکە، گوتی، "قوتابیان ئامادەدەکرێن ببنە پاسەوانی سنوور، سەرباز، پۆلیس و کارمەندی بەرگریی شارستانی. ئەم کارانە خواستی زۆریان لەسەرە و مووچەیەکی باشیشیان هەیە." 
 
پۆڵەندا یەکێکە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەورووپا، ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆشە. وڵاتەکە ئەم ساڵ 4.8٪ی بودجەکەی بۆ بەرگریی تەرخانکردووە، پار 4.2٪ بۆ ئەو پرسە تەرخانکرابوو. یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونەکەش ئەگەری روودانی جەنگە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رایان روس

سزای زیندانی تا هەتایی بۆ ئەو پیاوە بڕایەوە، هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپی دا

دادگەیەکی ئەمریکا سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر ئەو پیاوەدا سەپاند، بەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024ی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پلانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی لە یاریگەیەکی گۆڵف لە فلۆریدا داڕشتبوو.