پۆلیسی ستکۆهۆڵم: لە رووداوی پاسەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

14-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سوێد دەڵێ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی هەینی شۆفێرێک لە نێوەڕاستی ستۆکهۆڵمی پایتەخت پاسەکەی بە ژمارەیەک کەسدا کێشا کە لە وێستگەیەکدا وەستابوون.
 
بە گوتەی پۆلیس، سێ کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
میدیای سوێد ژمارەیەکی زۆری ئەندامی هێزەکانی پۆلیس، ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان لە شوێنی رووداوەکە نیشان دا، لەکاتێکدا تیمەکانی فریاکەوتن خەریکی یارمەتیدانی ئەو کەسانە بوون گیریان خواردبوو.
 
نادیا نۆرتن، گوتەبێژی پۆلیس، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، هۆکاری رووداوەکە هێشتا نەزانراوە.
 
گوتەبێژی پۆلیس گوتیشی، "لێکۆڵینەوەکانن دەریدەخەن چی روویداوە. ئێستا زۆر زووە بۆ قسەکردن و نامەوێ هیچ گریمانەیەک بکەم."
 
نۆرتن ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێری پاسە دوو نهۆمییەکە دەستگیرکراوە و وەک رێکارێکی ئاسایی، دۆسیەی "کوشتنی بەهەڵە"ی بۆ کراوەتەوە.
 
هەروەها گوتی، "پێویستە لێپرسینەوەی لێبکەین، پاشان بڕیار دەدەین ئایا ئازاد دەکرێ یان دەستبەسەر دەمێنێتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جێفری ئێپستین

کۆنگرێس دەستی بە وێنەیەک لە دۆسیە نهێنییەکانی ئێپستین دەگات

وەزارەتى دادى ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە 10-02-2026ـەوە، رێگە بە ئەندامانی کۆنگرێس دەدات دەستیان بە وێنەیەکی بێسانسۆری فایلە نهێنییەکانی جێفری ئێپستین، تۆمەتباری بازرگانی سێکس بگات.