ئەمریکا بایی 330 ملیۆن دۆلار چەک بە تایوان دەفرۆشێت

14-11-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی تایوان رایدەگەیێنێت، ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی پارچە و کەرەستەی سەربازی بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار بە تایوان نیشانداوە. ئەمە یەکەم پاکێجی فرۆشتنی هاوکارییەکانی ئەمریکایە بۆ تایوان لەم خولەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ. 
 
سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا لە رووی دیپلۆماسییەوە دان بە بانگەشەی تایوان بۆ دەوڵەتبوون نانێت، بەڵام واشنتن گەورەترین دابینکەری چەکە بۆ تایوان و هۆکارێکی سەرەکیی رێگرییە لە هێرشی ئەگەریی چین بۆ سەر دوورگەکە. 
 
بەیژینگ، کە بانگەشەی ئەوە دەکات تایوان بەشێکە لە خاکەکەی، بەردەوام هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی کردووە بۆ هێنانەوەی بۆ ژێر کۆنترۆڵی خۆی. چاوەڕوان دەکرێت ئەم گرێبەستە نوێیە ناڕەزایەتیی تووندی بەیژینگ بەدوای خۆیدا بهێنێت، کە هەمیشە داوای لە واشنتن کردووە فرۆشتنی چەک بە تایوان رابگرێت.
 
دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاکێجەکەی پەسند کرد، وەزارەتی دەرەوەی تایوان،  لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمە یەکەم جارە ئیدارە نوێیەکەی ترەمپ فرۆشتنی چەک بە تایوان رابگەیێنێت." 
 
لە راگەیێندراوێکدا کە لەلایەن ئاژانسی هاریکاریی ئاسایشی بەرگریی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، تایوان داوای "پارچەی ناستاندارد، یەدەگ و چاککردنەوە، کەرەستەی بەکاربراو و ئێکسسوارات و پاڵپشتیی چاککردنەوە و گەڕاندنەوەی بۆ فڕۆکەکانی جۆری F-16 و C-130 و فڕۆکەی جەنگیی بەرگریی خۆماڵی (IDF)" کردووە، کە بۆ پاراستنی ئامادەیی شەڕکردنی هێزی ئاسمانیی تایوان گرنگن.
 
لای چینگ تێ، سەرۆکی تایوان بەڵێنی داوە خەرجییەکانی بەرگری زیاد بکات بۆ بەهێزکردنی تواناکانی خۆپارێزی، لەکاتێکدا چین گوشارە سەربازییەکانی لەڕێگەی ناردنی فڕۆکە و کەشتیی جەنگییەوە بۆ دەوروبەری دوورگەکەدا هێشتووەتەوە.
 
لە کاتێکدا تایوان پیشەسازیی بەرگریی تایبەت بە خۆی هەیە و هەوڵی پەرەپێدانی کەشتیی ژێردەریا و مووشەکی پێشکەوتوو دەدات، سوپاکەی لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چیندا زۆر لاوازتر دەبێت و بۆ پاراستنی هاوسەنگیی هێز بە رێژەیەکی زۆر پشت بە چەکی ئەمریکی دەبەستێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیرل باژانۆڤ، ئەو رۆژنامەڤانەی داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی کرد.

رۆژنامەڤانێک لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی پووتین دا داوای هاوژینی لە خۆشەویستەکەی کرد

زۆربەی گەنجان کاتێک داوای پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە خۆشەویستەکانیان دەکەن، شوێنە رۆمانسییەکانی وەک نزیک تاوەری ئیڤڵ، کەنار دەریا یان رێستۆرانتێکی هێمن هەڵدەبژێرن، بەڵام رۆژنامەڤانێکی رووسی شوێنێکی تەواو جیاوازی هەڵبژارد.