نەتەوە یەکگرتووەکان: بەشداریی کۆبوونەوەی باڵای وەزاری بۆ دۆخی سووریا دەکەین

14-12-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نێردەی تایبەت بۆ سووریا، لە چەند کۆبوونەوەیەکی باڵا لە ئوردن بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا بەشداردەبێت.
 
رۆژی هەینی، 13-12-2024، ستێفان دووجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "گیێر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆتایی هەفتە، لە ئوردن بەشداریی چەند کۆبوونەوەیەکی باڵای وەزاری دەکات."
 
دووجاریک گوتی، پێدرسن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی عەرەب، تورکیا، ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی دیکە لە شاری عەقەبەی ئوردن کۆدەبێتەوە.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها رایگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوو، پێدرسن لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە، عێراق، ئوردن، هۆڵەندا و چەند وڵاتێکی دیکە راوێژی کردووە. نووسینگەکەی لەگەڵ وڵاتە گرنگەکانی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوام دایە. نووسینگەکەی هەروەها رۆژانە پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ناوەوە و دەرەوەی سووریا هەیە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن: "کۆبوونەوەکە رۆژی شەممە 14-12-2024 دەکرێت و بۆ یارمەتیدانە لە دروستکردنەوەی دامەزراوە حکومییەکانی سووریا؛ بەجۆرێک یەکڕیزی، سەلامەتیی خاک، سەروەری، سەقامگیری و مافی هەموو هاوڵاتییانی سووریا پارێزراوبێت."
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژی 11-12-2024ـەوە لە ناوچەکەیە. سەرەتا چووە ئوردن، رۆژی 12ـی مانگیش چووە تورکیا و رۆژی هەینیش لە عێراق بوو.
 
بلینکن لە عێراق گوتی: "پێویستە پرۆسەی راگوزەری سووریا رێز لە مافی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بگرێت. پێویستە ژنان، کەمینەکان، ناوچە ئایینی و پیرۆزەکانی سووریا بپارێزرێن، هەروەها هاوکاریی مرۆیی بۆ سووریا بەردەوام بێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوودانی لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ بەریتانیا.

عێراق و بەریتانیا گفتوگۆ لەسەر بازرگانی، ئاسایش و کۆچبەران دەکەن

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە هاوتا عێراقییەکەی، محەممەد شیاع سوودانی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بازرگانی، ئاسایش و کۆچبەران. بەغدا سەردانەکە بە "سەردەمێکی نوێ" ی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ناودەبات.