رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی کریت-ی یۆنان، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. هەروەها 40 کەس بێسەروشوێنبوون و 39ـی دیکە رزگارکراون.
میدیای یۆنان ئاماژە بەوە دەکات، بەلەمەکە بە دووری 12 میلی دەریایی لە باشووری رۆژئاوای دوورگەکە نوقمبووە.
بە گوتەی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، بەلەمەکە ماوەیەکی کەم دوای نیوەشەوی رابردوو نوقمبووە.
هێزەکە بە چەندین بەلەم و فڕۆکە دەستی بە هەڵمەتی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا کردووە.
تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی کوێن.
یەکەمین تەرمی رووداوەکە، بەیانیی ئەمڕۆ دۆزرایەوە. تاوەکو دوای نیوەڕۆ، ژمارەی تەرمە دۆزراوەکان گەیشتە پێنج تەرم.
بەگوێرەی وەزارەتی کۆچبەرانی یۆنان، بەراورد بە پار، ئەم ساڵ ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی چوونەتە ئەو وڵاتە 25٪ زیادی کردووە.
لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا، ژمارەیەک کارەساتی دیکەی لەو جۆرە روویانداوە. لە کۆتایی تشرینی دووەم، هەشت کۆچبەر کە شەشیان منداڵ بوون، لە باکووری دوورگەی سامۆسی یۆنان خنکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ