لیندزی گراهام: ئومێدەوارم رۆژانی رژێمی ئێران بەرەو کۆتایی بچن

15-01-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی ترەمپ، رۆژی پێنجشەممە 15-01-2025 رایگەیاند، پێویستە واشنتن هەنگاوی گەورەتر بەرامبەر بە ئێران بنێت. گراهام ئاماژەی بەوە کرد، سوربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاران جێی گومان نییە.
 
ئەم لێدوانانەی گراهام لە کاتێکدان، ئیدارەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆمەڵێک بەرپرسی ئێرانییدا سەپاندووە، کە تۆمەتبارن بە رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندانەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە. گراهام گەشبینیی خۆی نیشان دا کە گوشارەکان ببنە هۆی رووخانی کۆماری ئیسلامی.
 
خۆپێشاندانەکانی ئێران کە لە 28ـی کانوونی یەکەمی رابردووەوە بەهۆی داڕمانی بەهای تمەن دەستیپێکرد، ئێستا بووەتە گەورەترین ئاڵنگاری بۆ دەسەڵاتی تاران. بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان، تاوەکو ئێستا بەسەدان کەس کوژراون و هەزاران کەسیش دەستگیر کراون. ئیدارەی ترەمپ جەختی کردووەتەوە، لە تەنیشت گەلی ئێران دەوەستێت و سزای زیاتر دەسەپێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کورەیەکی ئەتۆمی بچووک

ئەمریکا بۆ یەکەمجار کورەیەکی ئەتۆمی بە فڕۆکە گواستەوە

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، وەزارەتەکانی وزە و بەرگریی ئەمریکا کورەیەکی ئەتۆمیی بچووککراوەیان لە رێگەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازییەوە گواستەوە؛ ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ نیشاندانی توانای واشنتن لە بڵاوەپێکردنی خێرای وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی سەربازی و مەدەنی.