موقتەدا سەدر میوانخانەیەک لە واشنتن دەکاتەوە

15-01-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، رێگەپێدانی بۆ کردنەوەی میوانخانەی تایبەت بە 'بنەماڵەی سەدر' لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرکرد و جەخت لەوە دەکاتەوە، "نابێت ئەو ناونیشانە بۆ هیچ مەرامێکی سیاسی بەکاربهێنرێت."
 
بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی موقتەدا سەدری لەسەرە، شێخ سەباح خەزعەلی راسپێردراوە بۆ دامەزراندنی میوانخانەی بنەماڵەی سەدر لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا.
 
لە نووسراوەکەدا موقتەدا سەدر چەند مەرج و رێنماییەکی دیاریکردووە، لەوانە: "قەدەخەکردنی بەکارهێنانی ناونیشانی میوانخانەی ئال سەدر بۆ هەر جۆرە کارێکی دونیایی، سیاسی یان هاوشێوەکانی. ئامانجی میوانخانەکە تەنیا بۆ زیندووکردنەوەی درووشمە ئایینییەکانە و، هیچ کەسێک بۆی نییە ئەو ناونیشانە بەکاربهێنێت مەگەر بە مۆڵەتی راستەوخۆی موقتەدا سەدر نەبێت."
 
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، داواش لەو کەسانە دەکات کە رایسپاردوون بۆ کردنەوەی میوانخانەکە، پابەندی رێنماییە شەرعییەکان، بیروباوەڕ و لایەنە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان بن. هاوکات داوای لە لایەنگرانی کردووە لە ئەمریکا، هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری میوانخانەکەدا بکەن.
 
ئەم هەنگاوەی موقتەدا سەدر لە چوارچێوەی چالاکییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی بنەماڵەی سەدر دێت لە دەرەوەی عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک و ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری ژاپۆن بەنێو شەقامەکاندا خۆشی دەردەبڕن

ئەنجامی بەرایی؛ پارتی دەسەڵاتداری ژاپۆن زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بردەوە

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ژاپۆن، پارتی لیبراڵ دیموکراتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و زۆرینەی کورسییەکانی بردووەتەوە. ئەمەش بە دەستکەوتێکی سیاسیی گرنگ بۆ سانای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دادەنرێت.