سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: پووتین لە بەرقەرارکردنی ئاشتی جیدی نییە

15-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رەخنە لە سەرۆکی رووسیا دەگرێت و بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە بەرقەرارکردنی ئاشتیدا جیدی نییە.
 
کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ناتوانین رێگە بە سەرۆک پووتین بدەین کە یاری بە رێککەوتنەکەی سەرۆک ترەمپ بکات."
 
گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای ئەوە هاتن کە ڤلادیمیر پووتین رایگەیاند: "پرسیاری جیدی" هەن لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاگربەست کردوویەتی. 
 
ستامەر رەخنەی لە سەرۆکی رووسیا گرت و بەوە تۆمەتبای  کرد کە هەوڵی دواخستنی ئاگربەست دەدات و گوتی: "پشتگوێخستنی تەواوەتی ئاگربەستەکە لەلایەن کرێملنەوە ئەوە نیشان دەدات کە پووتین بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی جیدی نییە."
 
ئەورووپا بە بایەخەوە لە ئاسایشی ئۆکراینا دەڕوانێت و بۆیە هەوڵ دەدات لە رێگەی هاندانی وڵاتانەوە خەرجییە سەربازییەکانیان زیاد بکەن تاوەکو بتوانن بەرەیەکی یەکگرتوو و بەهێز دروست بکەن و گەرەنتیی ئاسایشی ئۆکراینا و ئاگربەست و رێککەوتنی چاوەڕێکراوی ئاشتی بکەن.
 
بەریتانیا و فەرەنسا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بڵاوکردنەوەی سەربازانیان لە ئۆکراینا، بەڵام تاوەکو ئێستا هەڵوێستی وڵاتانی دیکەی ئەورووپا لەسەر ئەو پرسە ناڕوونە. 
 
جەنگی رووسیا و ئۆکراینا هێشتا بەردەوامە و ترەمپ دوای نزیکەی دوو مانگ لە گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی، نەیتوانیوە دوو لایەنەکە بە ئاگربەست رازی بکات، لە کاتێکدا لە بانگەشەی هەڵبژاردندا چەند جارێک گوتی:"لە 24 کاژێردا رایدەگرم."
 
هەفتەی رابردوو ئەمریکا پلانێکی ئاگربەستی 30 رۆژەی بۆ ئۆکراینا و رووسیا پێشنیاز کرد. 
 
ترەمپ لە کۆشکی سپی گوتی، هیوادارە کرێملین بە پێشنیازەکە بۆ ئاگربەستی 30 رۆژە رازی بێت.
 
ئۆکراینا و رووسیا هەردووکیان بە پێشنیازەکە رازی بوون. ڤۆلۆدۆمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی: "ئاگربەست، کاتی پێویست بەردەست دەخات بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی ئاسایشی ماوە درێژ، ئاشتییەکی متمانەپێکراو و پلانی راگرتنی جەنگ بداتەوە."
 
ڤلادیمیر پووتینیش گوتی: "پێویستە ئەم ئاگربەستە ببێتە هۆی ئاشتیی بەردەوام و لابردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم قەیرانە. بیرۆکەکە تەواوە و بێگومان پشتگیری دەکەین، بەڵام چەند پرسێک هەن کە دەبێت باسیان بکەین. پێم وایە دەبێت لەگەڵ هاوکارە ئەمریکییەکانیشمان قسە بکەین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.