رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران هەڕەشەیە لەسەر جیهان و هیچ کات لەسەر ئەو پرسە ئەوەندە بەهێز نەبووین. دەشڵێت، هاوکارییەکانی رووسیا بۆ ئێران لە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا کاریگەر نەبوون.
رۆژی یەکشەممە، 15ی ئاداری 2026، مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هیچ کات ئەمریکا ئەوەندە لەسەر پرسی ئیران بەهێز و جیدی نەبووە. دەشڵێت، هەبوونی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە "هەڕەشەیەکی قبووڵنەکراوە بۆ سەر ئەمریکا و جیهان".
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی، "ئێستا ئێران چەکی ئەتۆمی نییە چی لەو سەرچاوانە کردووە کە وزە، بەتایبەت نەوت و گاز بۆ بازاڕەکان دابین دەکەن."
مەبەستی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە تەکگرتووەکان ئەو هێرشانەی ئێران بووە بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و داخستنی تەنگەی هورمز بەسەر ئەو کەشتیانەی نەوت دەگوازنەوە.
رۆژی 28ی شوبات، سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە درۆن و مووشەک وەڵامیدانەوە. وەکو بەشیک لە وەڵامەکەی تاران هێرشیکردە سەر وڵاتانی کەنداو و لە دووەم رۆژی جەنگەکەشەوە تەنگەی هورمزی داخست.
واڵتز ئامادە نەبوو هیچ لەسەر ئەو دەنگۆیانە بڵێ سەبارەت بە هاوکاری هەواڵگری رووسیا بۆ ئێران لە جەنگەکەدا. ئەو تەنیا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئەوە راست بێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە "کاریگەر نەبووە".
لە رۆژی پێنجەمینی جەنگەکەوە میدیای ئەمریکا ناوە ناوە بڵاویدەکاتەوە کە رووسیا هاوکاری هەواڵگری پێشکێشی ئێران کردووە بۆ بەئامانجگرتنی بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان لە وڵاتانی کەنداو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ