ترەمپ لە ئیمارات سەردانی مزگەوتی شێخ زاید دەکات و تینووی رێککەوتنی گەورەیە

15-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ لەدوایین وێستگەی یەکەم سەردانی فەرمی، گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی کرد.
 
دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 15-05-2025، فڕۆکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا گەیشتە ئیمارات و لە ئەبوزەبی نیشتەوە. دۆناڵد ترەمپ پێشوازییەکی گەرم و شاهانەی لەلایەن شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، هاوتا ئیماراتییەکەی لێکرا.
 
ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی کرد. ئەو مزگەوتە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئیمارات و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن. شێخ خالید بن محەممەد، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی لەگەڵ ترەمپ چوونە مزگەوتەکە و ترەمپ بەبێ پێڵاو چووە ژوورەوە.
 
ئیمارات لە دوای سعودیە و قەتەر، سێیەم وێستگەی ترەمپە. ئەمە یەکەم سەردانی فەرمییەتی بۆ دەرەوەی ئەمریکا و ئامانجی سەرەکی واژۆکردنی دەیان رێککەوتن و بردنەوەی سەدان ملیار دۆلارە بۆ وڵاتەکەی.
 
پێش گەیشتنی ترەمپ؛ سارا ئەمیری، وەزیری پەروەردەی ئیمارات گوتی: "ئەمە پەیوەندییەکی سوودبەخشە بۆ هەردوو وڵاتەکە، ئەمە پەیوەندییەکە کە رەگ و ریشەیەکی بەهێز دروستدەکات. ئێمەش لە ئیمارات چاومان لەوەیە. پەیوەندیی نێوان واشنتن و وڵاتانی کەنداو زیاترە لە مامەڵە و حەواڵە."
 
بەگوتەی خانمە وەزیرەکە، ئیمارات دەیەوێت ئابوورییەکی هەمەچەشنی هەبێت، بەتایبەتی لە هەردوو بواری ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا.
 
ترەمپ لەگەڵ چوونە ژوورەوە بۆ نێو مزگەوتی شێخ زاید و گەیشتنە حەرەمی (نوور) گوتی: "ئەمە زۆر جوانە، زۆر شانازی بە دۆستەکانمەوە دەکەم، ئەمە کولتوورێکی دانسقەیە."
 
ئیمارات ئەمڕۆ بۆ سەردانەکەی ترەمپ مزگەوتەکەیان بەڕووی گەشتیاراندا داخست، لەوبارەوە ترەمپ گوتی: "ئەمە یەکەم جارە دایدەخەن، ئەمە شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئەمریکا، شتێکە گەورەترە لە شەرەف؛ ئەمە رێزێکی زۆر مەزنە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.