لە رێوڕەسمی ناشتنی 'هەژارترین سەرۆکی جیهان' نەیارەکانیشی ئامادەبوون

15-05-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی خۆسێ موخیکای
رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی خۆسێ موخیکای
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی خۆسێ موخیکای، سەرۆکی پێشووتری ئۆرۆگوا لە شاری مۆنتێڤیدۆ بەڕێوەچوو و هەزاران کەس بەشدارییان کرد. 
 
پابلۆ ئینچاوست، سەرپەرشتیکارە و دەڵێت: "سەرسامی، رێز و سوپاسگوزاریم بۆ کەسێک هەیە کە هەموو ژیانی بۆ بەرگری لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە 50 ساڵی رابردوودا دانا". 
 
خۆسێ نزیکەی 90 ساڵ ژیا و 13ی ئەم مانگەش بە شێرپەنجەی سورێنچک گیانی لەدەستدا.
 
لە تەمەنی 70 ساڵیدا هاوسەرگیری کرد و هیچ منداڵێکی نەبوو. 
 
مارلین ئەکۆستا، هاووڵاتییە و دەڵێت، "ئەو سەرۆکی ئێمە بوو. هەموو کەسێک بەهۆی ناسینی ئەوەوە ئۆرۆگوای دەناسن. کەس ناوی ئۆرۆگوای پێش ناوی ئەو نەدەگوت. سوپاسی ئەو کارانەی دەکەین کە بۆ هەژاران کردی". 
 
مۆخیکا ساڵانی 2010 بۆ 2015 سەرۆکی وڵاتەکەی بوو. تەنانەت رکابەرە سیاسییەکانیشی لە مەراسیمی بەڕێکردنیدا ئامادەبوون. 
 
لویز لاکالی پۆو، سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای دەڵێت: "تێدەگەم کە شتێکی گرنگ وڵاتەکەمان جێدەهێڵێت. ئەوەش زیاتر لە هەر شتێکی دیکە وا دەکات لێرەبم. هەرچەندە دژایەتی زۆر لەنێوانماندا هەبوو، بەڵام باشترە شتە باشەکان پێش شتەکانی دیکە بخەین". 
 
مۆخیکا لە کاتی سەرۆکایەتیدا مووچەی مانگانەی 12 هەزار دۆلار بوو، بەڵام 90٪ی بە هەژاران دەبەخشی، بەو هۆیەوەش نازناوی هەژارترین سەرۆکی جیهانی پێبەخشرابوو.

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.