فرۆنتێکس: بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوور ژمارەیەک پسپۆڕ بۆ ئەڵمانیا دەنێرین

15-06-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسی چاودێریی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک پسپۆڕ دەنێرنە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانیان لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی یۆرۆی 2024 هاوکارییان بکەن. 
 
ئاژانسی چاودێریی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند: "28 پسپۆر و کەسی شارەزا دەنێرنە فڕۆکەخانەکانی فرانکفورت، بەرلین، میونشن، کۆڵن و شتوتگارت." ئەمە بۆ خێراکردنی بەڕێوەچوونی کارەکانە. دەشڵێت، ژمارەیەکی دیکەش بۆ هاوکاریی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەنێرنە سنوورەکانیان. 
 
هانس لایتنس، بەڕێوبەری جێبەجێکاری فرۆنتئێکس رایگەیاند: "کاتێک باسەکە دێتە سەر ئاسایش و سەلامەتی، هەموومان یەکین؛ هاوبەشیمان لەگەڵ ئەڵمانیا دڵنیاییدانە بە هەمووان کە دەتوانن لە کەشێکی ئارامدا چێژ لە جوانی یارییەکان ببینن."
 
ئاژانسەکە هاوکار دەبێت لە زیادکردنی خاڵەکانی پشکنینی سەر سنووری ئەڵمانیا، گەڕان بەدوای کۆچبەران و لێکۆڵینەوە لە ساختەکردنی بەڵگەنامەکان. 
 
دوێنێ پاڵەوانیێتی یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد و مانگێک بەردەوام دەبێت. پێشبینی دەکرێت، نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار بۆ ئەو یاریانە سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.
 
فرۆنتێکس یەکێکە لە ئاژانسەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ئەرکەکەی پاراستنی سنوورەکانی ئەو یەکێتییەیە. بەشێک لە هێزەکانیان بەهانای ئەو کۆچبەرانەشەوە دەچن کە لە دەریادا بەلەمەکەیان دووچاری کێشە دەبێتەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.