لە ئەڵمانیا پەنابەرێک چەقۆ لە سێ کەس دەدات و لەلایەن پۆلیسەوە دەکوژرێت

15-06-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێ پەنابەرێکی ئەفغانییان کوشت، دوای ئەوەی ئەو پەنابەرە بە چەقۆ کەسێکی کوشت و دووانی دیکەشی بریندار کرد. 
 
رۆژی شەممە (15ـی حوزەیرانی 2024) پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کەسێک؛ کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. دواتر، هێرشی کردە سەر ژمارەیەک لەو هاندەرانەی بەبۆنەی یەکەم یەکەم یاریی یۆرۆ ئاهەنگیان دەگێڕا، بەوهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
 
هێرشەکە لە شارۆچکەی ڤۆلمەشتەدی سەر بە شاری مادیبۆرگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، لەکاتی بەڕێوەچوونی یەکەم یاریی یۆرۆ لەنێوان ئەڵمانیا و سکۆتلەندا بووە. 
 
پۆلیس دەشڵێت، هێرشکارەکە پەنابەرێکی تەمەن 27 ساڵی ئەفغانی بوو.
 
میدیای ئەڵمانیا لە زاری پۆلیسی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە، بریندارەکان تەمەنیان 50 ساڵ و ئەوەی دیکەش 75 ساڵە؛ تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە. 
 
بەگوێرەی بەرپرسانی پۆلیسی هەرێمەکە، دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە، چەقۆبەدەستەکە رووبەڕوویان بووەتەوە و بە گولـلەی هێزەکانیان کوژراوە. سەبارەت بە پاڵنەرەکانی پشت هێرشەکەش، پۆلیس هیچی ئاشکرا نەکردووە.
 
دوێنێ پاڵەوانیێتیی یۆرۆی 2024 بە یاری نێوان ئەڵمانیا و سکۆتلاند دەستیپێکرد و ئەڵمانیا 5 بە 1 براوە بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.