ترەمپ: ئێران بە هەر شێوەیەک هێرشمان بکاتە سەر هەموو هێزی خۆمانیان پیشاندەدەین

15-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە نەبووە کە کراونەتە سەر ئێران، بەڵام هاوکات هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی ئێران کرد کە هەڕەشە لە ئەمریکا بکات و جەختیشی کردەوە کە دەتوانێت بە ئاسانی کۆتایی بە ململانێی خوێناویی نێوان ئێران و ئیسرائیل بهێنێت.
 
ترەمپ هەڵوێستی وڵاتەکەی روونکردەوە و گوتی: "ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ئێران نەبوو."
 
سەرۆکی ئەمریکا لە هەمان کاتدا هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند: "بە هەر جۆرێک هەر هێرشێکمان بکرێتەسەر، هەموو هێز و توانای سوپای ئەمریکاتان دێتەسەر، بەجۆرێک پێشتر نەتانبینیبێت."
 
سەبارەت بە ئەگەری چارەسەرکردنی دۆخەکە، ترەمپ بە متمانەوە قسەی کرد و گوتی: "بە ئاسانی دەتوانین رێککەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بکەین،" و دووپاتیکردەوە، "بە ئاسانی دەتوانین ئەو ململانێ خوێناوییە رابگرین."
 
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە شەڕی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە سێیەم رۆژی خۆیەوە و تاوەکو دێت گرژییەکان زیاتر دەبن.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ). وێنە: Pixabay

لە نۆ مانگدا زیاتر لە 1,400 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا نەبوون

بەگوێرەی شیکارییەکی نوێ، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتنە گشتییەکاندا ئامادە نەبوون، کە زۆرترین ئامادەنەبوونیش لە رۆژانی هەینیدا تۆمارکراوە.