ترەمپ: ئەگەر پووتین بە ئاگربەست رازی نەبێت، "دڵخۆش نابم"

15-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە زوویی بە ئاگربەستێک رازی نەبێت، "دڵخۆش نابم."
 
لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتی، ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی گوت، "دەمەوێت بەپەلە ئاگربەست ببینم. نازانم ئایا ئەمڕۆ دەبێت یان نا، بەڵام دڵخۆش نابم ئەگەر ئەمڕۆ نەبێت."
 
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، "هەمووان دەیانگوت ئەمڕۆ ناکرێت، بەڵام من تەنیا دەڵێم دەمەوێت کوشتارەکە رابگیرێت."
 
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان "هیچ شتێک یەکلایی نەکراوەتەوە"، بەڵام "چەند شتێکی دیاریکراوی" لە کۆبوونەوەکە دەوێت، کە ئاگربەست یەکێکیانە.
 
سەبارەت بە رۆڵی ئەورووپا، ترەمپ روونیکردەوە، وەکو نوێنەری ئەوان کار ناکات، بەڵام بۆچوونیان لەبەرچاو دەگرێت، "ئەمە پەیوەندیی بە ئەورووپاوە نییە. ئەورووپا پێم ناڵێت چی بکەم." گوتیشی، "بەڵام دیارە ئەوان، لەگەڵ سەرۆک (ڤۆلۆدیمیر) زیلینسکی، لە پرۆسەکەدا بەشدار دەبن."
 
سەبارەت بە پووتین، ترەمپ گوتی "پیاوێکی زیرەکە" و "ماوەیەکی زۆرە ئەو کارە دەکات، بەڵام منیش هەروەها. ئێمە پێکەوە هەڵدەکەین. رێزێکی باش لەنێوان هەردوولاماندا هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.