ترەمپ هەڕەشەی جێهێشتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین دەکات

15-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا ماوەیەکی کەم بۆ دەستپێکردنی لووتکە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ماوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر گفتوگۆکان بەپێی خواستی ئەو بەڕێوەنەچن، ئامادەیە شوێنەکە جێبهێڵێت.
 
لە گرتەیەکی کورتدا لە هەڤپەیڤینێك، ترەمپ دەڵێت، "پێم وایە لووتکەکە زۆر باش دەبێت، ئەگەر واش نەبێت زۆر بە خێرایی دەگەڕێمەوە."
 
کاتێک برێت بایەر، بێژەری کەناڵی فۆکس نیوز لێی پرسی، "ئەگەر وا نەبێت، جێی دەهێڵیت؟" ترەمپ لە وەڵامدا گوتی، "بەڵێ، جێی دەهێڵم."
 
ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو، ئەنجامی کۆبوونەوەکە دیاریی دەکات هەنگاوی دواتری چی دەبێت.
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەر کۆبوونەوەیەکی خراپ بێت، پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە ناکەم و دەگەڕێمەوە؛ بەڵام ئەگەر کۆبوونەوەیەکی باش بێت، پەیوەندی بە سەرۆک زیلینسکی و سەرکردە ئەورووپییەکانەوە دەکەم."
 
ترەمپ و پووتین لە ئەلاسکا بۆ تاوتوێکردنی رێگەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا کۆدەبنەوە و کەمێک پێش ئێستا هەردوو سەرۆک بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکە بەڕێکەوتن.
 
ترەمپ لە چەند بۆنەیەکدا گەشبینیی خۆی نیشانداوە و رایگەیاندووە، پێی وایە "شتێکی لێ سەوز دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.