لافاو لە هیندستان و پاکستان؛ زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەستداوە

15-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی خۆجێیی لە هیندستان و پاکستان دەڵێن، لە 24 کاژێری رابردوودا زیاتر لە 300 کەس لە ئەنجامی بارانبارین، لافاو و داتەپینی بەرزاییەوە گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بێسەروشوێنن.
 
بارانبارینی بەلێزمە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و داتەپینی هەندێک بەرزایی لە دوو ناوچەی شاخاوی لە هەردوو وڵاتی دراوسێ.
 
لە پاکستان باری نائاسایی راگەیێندرا
 
لە پاکستان لانیکەم 243 کەس بەهۆی بارانبارین و لافاو و کاریگەرییەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 157 کەس لە هەرێمی خەیبەر. دەسەڵاتداران لەو ناوچەیە باری نائاساییان راگەیاندووە.
 
بیلال فەیزی، گوتەبێژی دەزگای فریاگوزاریی هەرێمەکە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە تیمەکانی فریاگوزاری 1300 کەسیان لە ناوچەی شاخاوی مانسێرا رزگارکردووە کە بەهۆی لافاو و داتەپینی بەرزاییەوە لە دۆڵی سیران گیریان خواردبوو.
 
رۆژی هەینی، هێلیکۆپتەرێک کە هاوکاری مرۆیی بۆ ناوچەی باجوری لافاولێدراو دەگواستەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە کەوتە خوارەوە و هەر پێنج سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستدا.
 
ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان هۆشداری دەرکردووە بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو لە باکووری وڵاتەکە و داوای لە خەڵک کردووە خۆیان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەدوور بگرن. 
 
دۆخەکە لە هیندستان مەترسیدارە
 
لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان، رۆژی پێنجشەممە لانیکەم 60 کەس لە گوندی دوورەدەستی چاسۆتی لە هەرێمی جامو و کشمیر گیانیان لەدەستدا.
 
 گوندی چاسۆتی دەکەوێتە نزیکەی 136 کیلۆمەتر باکووری رۆژهەڵاتی جامو و دوایین گوندە کە ئۆتۆمبێلی پێدەگات و لەسەر رێگەی زیارەتێکی ساڵانەی هیندۆسەکانە بۆ پەرستگایەک لە ناوچەیەکی شاخاوی.
 
بەرپرسان دەڵێن، زیاتر لە 80 کەسیش بێسەروشوێنن و پێیان وایە زۆرێک لەوانە لافاوەکە بردوونی. 
 
هەروەها، بەرپرسان لە ئەگەری بارانبارین و لافاوی زیاتر لە ناوچەکەدا هۆشداری دەدەن.
 
کارەکانی فریاگوزاری شەوی رابردوو وەستێندران، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە لانیکەم 300 کەس رزگارکران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە