ئاگر سێ کیشوەری جیهانی گرتووەتەوە

15-08-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
 رووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی ئەورووپا سووتاوە
رووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی ئەورووپا سووتاوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاگرێکی گەورە شاری پاتراس، سێیەم گەورەترین شاری یۆنانی وێران کردووە. ئاگرەکە تەشەنەدەسێنێت و تیمەکانی فریاگوزاریی و خەڵکی شارەکە دەرەقەتی نایەن.
 
سپایرۆس نتۆکۆس، هاووڵاتیی یۆنانە و باس لەوە دەکات، "بەداخەوە، ئاگرەکان ئەوەندە زۆرن و ئەوەندە بڵاوبوونەتەوە کە هێزە زەوینییەکان پەرش و بڵاون و ناتوانن لە یەک خاڵدا چڕببنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی."
 
لە دوو مانگی رابردوو؛ رووبەڕێکی فراوانی دارستان و سەوزایی ئەورووپا سووتاوە.
 
لە کیشوەری ئەورووپا، ئاگر لە دارستانی 16 وڵات کەوتووەتەوە، تەنیا ئەم ساڵ ئاگر نزیکەی 440 هەزار هێکتار لە دارستانی وڵاتانی ئەورووپای سووتاندووە.
 
تاوەکو ئێستا سێ کەس بەهۆی ئاگرەوە لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە. 
 
جەیمی دیاس، هاووڵاتیی ئیسپانیاییە و باس لەوە دەکات، "بەشەوان، کەس ناخەوێت و ترسیان هەیە ئاگر لەپڕدا سەرهەڵبداتەوە و بەردەوام هەوڵی دامرکاندنەوەی ئاگرەکان دەدەین، بەڵام بێسوودە و هەرچەندە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی لێبوو، بەڵام هەر کۆنترۆل نەکرا."
 
ئاگر زیانێکی زۆری بە ئیسپانیا گەیاندووە و نزیکەی 10 هەزار کەس دەربەدەر بوون.
 
لۆریان بات، کەشناسێکی فەرەنسییە و ئاماژە بەوە دەدات، "بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە لە فەرەنسا و زۆربەی ئەورووپا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، دەبێت چاوەڕێی وشکەساڵی سەختتر، شەپۆلی گەرمای بەتینتر و مەترسی زیاتری ئاگرکەوتنەوە بکەین."
 
ئاگر تەنیا دارستانەکانی ئەورووپای نەگرتووەتەوە و دارستانەکانی کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور و ئەفریقاشی گرتووەتەوە.
 
لە کەنەدا، 470 ئاگر هەن هێشتا کۆنترۆل نەکراون. لە مەغریبیش لە باکووری ئەفریقا لانیکەم 500 هێکتار دارستان و پووش و پاوان سووتاوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.