جیهان
بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، بارانی بەخوڕی وەرزیی [موونسوون] بووەتە هۆی روودانی لافاو و داڕمانی زەوی لە باکووری وڵاتەکە، لە ئەنجامدا لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆری دیکەش لەژێر داروپەردووی ماڵەکانیاندا گیریان خواردووە.
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، بارانی بەخوڕی وەرزیی [موونسوون] بووەتە هۆی روودانی لافاو و داڕمانی زەوی لە باکووری وڵاتەکە، لە ئەنجامدا لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆری دیکەش لەژێر داروپەردووی ماڵەکانیاندا گیریان خواردووە.
رۆژی هەینی 15ـی ئابی 2025، دەزگەی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لانیکەم 23 کەس لە هەرێمی خەیبەر پەختونخوا گیانیان لەدەستداوە و 7 کەسی دیکەش لە کشمیر گیانیان لەدەستداوە.
دەزگاکە ئاماژە بەوە دەکات، بارانێکی زۆر لە ناوچەی باجوری باکووری رۆژئاوا چەندین ماڵی وێران کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس و 20 کەسی دیکەش لە ماڵەکانیان گیریان خواردووە.
دەستەی کەشناسی هۆشداریی بارانی بەخوڕی بۆ باکووری رۆژئاوا دەرکردووە و داوا لە خەڵک دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، نەڕۆنە دەرەوە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەی کشمیری ژێر دەسەڵاتی هیندستانیش رۆژی پێنجشەممە رایانگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە گوندێکی دوورەدەستی ناوچەکە، لانیکەم 44 کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری زیاتر لە 200 کەسیان رزگار کردووە.
وەرزی ساڵانەی موونسوون 70 بۆ 80٪ی بارانبارینی باشووری ئاسیا پێکدەهێنێت، کە بۆ کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک گرنگە، بەڵام وێرانکاریش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
لە ساڵی 2022دا، لافاوەکانی موونسوون یەک لەسەر سێی وڵاتەکەی ژێرئاو خست و بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزار و 700 کەس.
دیاردەی موونسوون لە چەندین ناوچەی گەرم و نیمچەگەرمی جیهاندا روودەدات، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە وشکانییەکی گەورە نزیکە لە ئاوێکی گەرمەوە. بەناوبانگترین و بەهێزترین موونسوون لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیادا روودەدات، بەتایبەتی لە وڵاتانی وەک هیندستان، پاکستان، بەنگلادیش و سریلانکا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ