بلوزێکی شازادە دایانا بە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار فرۆشرا

15-09-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
بلووزی شازادە دایانا. وێنە: AFP
بلووزی شازادە دایانا. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جووانا ئۆسبۆرن، ژنێکی بەریتانییە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیایەکی جلوبەرگ. جووانا رۆژێک دەچێتە نێو کۆگاکەی، بەڵام تووشی شۆک بوو کاتێک بلوزێکی شازادە دایانەی، ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیای لەنێو بۆکسێکی کۆگاکەدا دۆزیییەوە. مێژووی لەبەرکردنی بلوزەکە لەلایەن شازادە دایاناوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1981. 

بلوزەکە لە 31ـی ئابی ئەمساڵ لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی شازادە دایانا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خرایە زیادکردنی ئاشکراوە و بە 1.14 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. 
 
جووانا ئۆسبۆرن، دامەزرێنەری کۆمپانیای دروستکەری بلوزەکە دەڵێت، "راستییەکەی من سەیری بۆکسەکەم نەکردبوو و بلوزەکەش لەنێو بۆکسەکەدا بوو؛ سەیری قۆڵی بلوزەکەیم کرد گوتم: ئەوە خۆیەتی، بلوزەکەی شازادە دایانایە، بلوزە راستەقینەکە".
 
دوای ئەوە جووانا رایدەگەیێنێت کە بلوزەکەی دۆزیوەتەوە، نامەیەک ئاراستەی کۆشکی شاهانەی بەریتانیا و خێزانی شاهانە دەکات و داوایان لێدەکات کە بلوزەکە دووبارە بچنێتەوە، کۆشکی شاهانەش بە داواکەی رازی دەبێت.
 
جووانا و مویر هەردووکیان بەیەکەوە لە ساڵی 1979ـەوە ئەو کۆمپانیایەیان دامەزراندووە کە بلوزەکەی دروستکردووە. جووانا ئۆسبۆرن گوتی، "پێموایە کە یەکەمجار دایانا بلوزەکەی لەبەرکرد، لە کاتی مارەبڕینەکەی بوو؛ ئەو بلوزەکەی لەبەرکرد، چونکە هەستێکی خۆشی هەبوو و پێیوابوو کە دیارییەکی پێکەنیناوییە پێیدراوە و لەبەر ئەوە بلوزەکەی لەبەرکرد".
 
شازادە دایانا، بە دایانا شازادەی وێڵز ناسرابوو، هاوژینی پێشووی شا چارڵزی پاشای ئێستای بەریتانیا بوو. شازادە دایانا لە ساڵی 1997 لە رووداوێکی پێکدادانی ئۆتۆمبێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا گیانی لەدەستدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.