ئەو کەسەی سەرۆکی کۆمۆرۆسی بریندار کرد، لە زیندان گیانی لەدەستدا

15-09-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

داواکاری گشتیی کۆمۆرۆس رایگەیاند، ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر غەزالی عوسمانی، سەرۆکی ئەو وڵاتە و برینداری کرد، لە زیندان گیانی لەدەستدا.
 
هێرشەکە ئێوارەی رۆژی هەینی لەکاتی بەشداریکردنی سەرۆکی کۆمۆرۆس لە پرسەی کەسایەتییەکی ئایینیی وڵاتەکەیدا روویدا.
 
عەلی محەممەد جونەید، داواکاری گشتیی ئەو وڵاتەی رۆژهەڵاتی ئەفریقا گوتی، هێرشکارەکە سەربازێکی تەمەن 24 ساڵان بووە، خەڵکی ئەو گوندە بووە کە پرسە و ناشتنەکەی لێ بووە.
 
بە گوتەی داواکارەکە، پیاوەکە بە "چەقۆیەکی چێشتخانە" هێرشی کردووەتە سەر سەرۆکی کۆمۆرۆس و کەسێکی دیکە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.
 
رۆژی شەممە، جونەید بە رۆژنامەڤانانی گوت، هێرشکارەکە "خرابووە زیندانەوە بۆئەوەی ئارام ببێتەوە. ئەم بەیانییە، لێکۆڵەران بینییان جەستەی بێ گیانی لەسەر زەوی کەوتووە."
 
حکومەتی کۆمۆرۆس رەتیکردووەتەوە وردەکاری لەبارەی برینی سەرۆکەکە بخاتەڕوو، تەنیا ئەوە نەبێت کە "سەری پێویستی بە چەند تەقەڵێک بووە."
 
فاتیمە ئەحمەد، گوتەبێژی حکومەت رۆژی شەممە رایگەیاند، غەزالی تەمەن 65 ساڵ لەگەڵ خێزانەکەی لە ماڵەوەیە و "تەندروستیی زۆر باشە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.